دەرچـوون نییە...
6 مانگ پێش ئێستا
کیـژە خوێندکارێکی کۆلێژ بەناوی (داربـی)یەوە کە بە ھۆی شکست و نەکسەی ڕابردوویەکی تاڵەوە دوچاری خەمۆکییەکی توند و قورس ھاتۆتەوە بەوەیش سەردانی بازنە و خانە و سەنتەری (مـیانڕەی) بۆ چاکسازییە دەروونیەکان کردووە تاوەکو لە ڕێی گێڕانەوەی چیرۆکی تایبەتی ژیانی خۆیەوە بۆ کەسانی تر لانیکەم کەمێک لە فشار و ئازاری ڕابردووی کەمبکاتەوە، بەڵام لە ناکاو زەنگێکی تێلی بۆ دێت و پاشان پێی ڕادەگەین کەوا دایکـی دوچاری نەخۆشی فشاری مێشک ھاتووە، بەمەیش کیژەکە ناچارە بگەڕێتەوە بۆ لای دایکە تەنھاکەی. بەڵام یاساکانی سەنتەرەکە ڕێی پێ نادەن، چون خۆی نەخۆشە! بەڵام ناچارە ھەر بە دزییەوە ھەڵبێت. لە ڕێگای گەڕانەوەیدا بەھۆی سەختی کەشوھەواوە کە بەفرێکی زۆر باریوە و کڕێوەیەکی زۆر ھەیە ناچارە بە کاتی لە وێستگەیەکی پشووداندا لابدات و پاشان ئۆقرەی لێبگرێت، بەڵام لە ناکاو لەوێشدا بەر کۆمەڵێک کەسی نەناسرا و نامۆ دەکەوێت کە دواتر گیردەخوات لەگەڵیاندا. ئیدی ھەنگاو بە ھەنگاو دۆخەکە بەرەو گومان و ئاڵۆزی خراپتر دەڕوات بەتایبەت ئەوکاتەی کیژەکە بۆ ئەوەی شەبەکەی تێلی دەستخات تاوەکو پەیوەندی بگرێت و ھۆکاری دواخستنەکەی ڕوونبکاتەوە، بەڵام کاتێک دەچێتە دەرەوە جگە لە نەبوونی شەبەکەی تێ لە ناکاو گوێی لە دەنگی منداڵێکی کچە کە وەک ڕفێنراوێک دەردەکەوێت و لە لەناو پشتی ئۆتۆمبێلەکەدا بە دەم و دەست بەستراوی دانراوە کە ڕێی تێ دەچێت خاوەنی سەیارەکە ھەر یەکێک بێت لەو کەسانەی لە وێستەگەیدا پشوویان وەرگرتووە! ئیدی لێرەوە گروپەکە دەکەوێتە دۆخێکی ترسناکی شەک و گومانی زیاترەوە کە دواتر ناچارن یان ژیان، یان مردن ھەڵبژێرن. بەتایبەت ئەو کاتەی هەوڵدەدەن بزانن تاوانباری سەرەکی و فڕێنەرەکە لە ناویاندا کێیە!
لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین؛ فیلمێکی خراپ نەبوو، بە تایبەت وەک ڕۆڵ و ئاکتی کچەکە و پاشانیش لایەنی وێنەگرتن - سینەماتۆگرافی، بەڵام وەک لایەنی پڵۆت و گرێچن نەتوانرا بوو زۆر قووڵتر و پڕ سترێستر و پڕ فشارتر ھەم سیناریۆدا ھەمیش لە سەر بینەر کاری تێدا بکرێت، بەوەیش تا ڕادەیەک زووتر رووداوەکانی دابـوو بە دەستەوە.
No Exit - 2022 ‧ 1h 35m
شــادمان مـحـەمـەد