دیداکتیک، یان زانست وهونه‌ری وانه بێژی
4 مانگ پێش ئێستا
زانست وهونه‌ری وانه بێژی بریتیه له شێوازی و ئامرازه‌کانی وانه بێژی و ئه ومیتودانه‌ی مامۆستا به‌کاری ده‌هێنێت بۆ گه‌یاندنی بابه‌تێکی دیاری کراو به خوێنکارانی. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و بابه‌تانه‌ی که ده‌خوێندرێ له خوێندنگا وه چۆنیه‌تی گوتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که له‌لایه‌ن وانه بێژ، به شێوازێک ببێته هۆی زیاد کردنی هۆشیار و زانیاری و فێربوون.
دۆزینه‌وه‌ی شێوازی گونجاو له‌لایه‌ن که‌سی وانه‌بێژ بۆ گه‌یاندنی بابه‌ته‌که‌ی که بگونجێ له‌گه‌ڵ ئاستی خوێندکاره‌کان و گشت خوێنکارانی پۆله‌که سوودمه‌ندبن۰
دیداکتیک زاراوه‌یه‌کی زۆر کۆنی لاتینیه، به‌کاریان هێناوه بۆ گیاندنی مه‌به‌ستێکی یان په‌یامێکی دیاری کراو بۆ نموونه، له‌ڕێگای شانۆگه‌ڕی په‌یامێگی ڕه‌وشت جوانیان به‌خه‌ڵکه‌که گیاندوه، تا له ساڵانی ۱٦۰۰ وه‌ک زانستێکی وانه بێژی له بواری په‌روه‌رده و فێرکردن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه. (وۆڵفگانگ ڕاتکه) مامۆستایه‌کی ئه‌ڵمانی بوو بۆ یه‌کەم جار ئه‌م زاراوه‌ی هێنا بواری په‌روه‌رده و فێربوون، دواتر جوهان ئامووس کۆمه‌نیووس تشیکی ،کتێبێکی به‌نای (دیداکتیکا ماگنا) له‌سه‌ر ئه‌م زانسته بڵاوکرده‌وه، به‌شوازێکی زانستی باسی له چۆنیه‌تی وانه بێژی به شێوازێکی ته‌ندروست دەکا۰ ئه‌مه‌یان زیاتر له وڵاتانی ئه‌وڕوپی به‌کارده‌هێنرا که زمانی ئینگلیزی زمانی سه‌ره‌کی نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌م وڵاتانه‌ی به‌زمانی ئینگلیزی ده‌ئاخه‌فتن ئه‌وا ن زاراوه‌ی (کلاسرووم ماناگمه‌نت) به‌کاردێنن، که پێیده‌وترێ فێربوونی ڕێکخراو.
پێداگووگ به هونه‌ری په‌روه‌رده ناسراوه، له تێۆریدا چیاوازی هه‌یه له نێوان پێداگووگ له وڵاتی بڕیتانیا و ئه‌مریکا وه وڵاتانی ئه‌وڕوپی و ئه‌سکه‌نده‌نافی. بۆیه کفتوگۆ و تاوتوێ کردنی زۆر کراوه له‌لایه‌ن شاره‌زایانی په‌روه‌رده له‌سه‌ر زاراوه‌ی دیداکتیک، وه‌ک شێوازێکی نوێی بواری په‌روه‌رده و فێربوون، وه چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتن له‌م هونه‌ره‌ی وانه‌بێژی و له کۆتاییدا به سوودی خوێندکاران بگه‌ڕیته‌وه‌۰
هونه‌ری وانه بێژی له‌سه‌ر سێ پرسیاری سه‌ره‌کی درووست بووه، که خۆیان له(چی؟ بۆچی؟ چۆن؟) ده‌بێنێته‌وه‌۰
چی؟ چی گرنگه که وانه‌بێژ تیشک بخاته سه‌ر، وه ناوه‌رۆکی بابه‌ته چیده‌بێ، وه ئه‌م زانیاریانه چین که ده‌بێ بگه‌ییندرین به خوێندکار
بۆچی؟
مه‌به‌ست ئامانج له‌م بابه‌ت چیه‌۰ خوێندنه‌وه‌ی وانه‌بێژ بۆ بابه‌ته‌که و تاوتوێکردنی به شێوازێکی زانستیانه، وه‌هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی که مه‌به‌ستیه‌تی بیگه‌یه‌نێ به خوێنکاره‌کانی.
چۆن؟
چۆنیه‌تی وانه وتنه‌وه‌که‌۰ لێره‌دا وانه‌بێژ ده‌بێ زۆر باش خوێندکاره‌کانی خۆی بناسێ و هه‌ڵسه‌نگاندی بۆ هه‌ر یه‌ک له خوێندکاره‌کان هه‌بێ و ئاست توانای هه‌ر یه‌ک له خوێندکاره‌کانی له‌به‌ر چاو بگرێت له کاتی پلان دانانی بۆ چۆنیه‌تی وتنه‌وه‌ی وانه‌که‌ی. هه‌ڵبژاردنی مێتۆدی گونجاو ئه‌رکی سه‌ره‌کی مامۆستایا بۆ گه‌یاندنی بابه‌ته‌ی به شێوازک هه‌موو خوێندکاره‌کان تێبگه‌ن و سوودی لێوه‌ربگرن. لێره‌دا ڕۆڵ و شاره‌زایی و توانای مامۆستا زۆر گرنگه. مامۆستا بڕیار ده‌دا کام مێتۆد به‌کار بێنێ که بگونجی له‌گه‌ڵ ئاستی خوێندکاره‌کانی وه‌هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ی که مه‌به‌ستیه‌تی بیگه‌ێنێت به خوێنکاره‌کانی، ئایا وانه‌که به شێوازی تیۆری بڵێته‌وه یان به شێوازی پراکتیکی، یان هه‌ر شێوازێکی تر که مه‌به‌سته‌که‌ی ببپێکێ
مامۆستا پیرۆزترین و گرنگترین ئه‌رکی له‌سه‌ر شانه.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بڵێن کادری په‌ره‌وه‌ردیی باش و به‌توانامان هه‌یه ، وه ئه‌م مامۆستایه ده‌توانێ ئه‌رکه‌که‌ی به شوازێکی زانستی و ته‌ندروست به‌جێبهێنێت، ده‌بێ شاره‌زایه‌کی زۆرباشی له هه‌ردوو زانست هه‌بێ، زانستی په‌روه‌رده، وه زانستی وانه‌بێژی و فێرکردن۰
واتا پێداگوگیک وه دیداکتیک.
وانه‌بێژ بێژی سه‌رکه‌وتوو له کاره‌که‌ی ئه‌و که‌سه‌یه که شاره‌زای ته‌واوی له سه‌رهه‌ر یه‌ک له خوێندکاره‌کانی هه‌بێت۰
مرۆڤه‌کان له یه‌ک ناچن، جیاوازی زۆرمان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کتر، هه‌ریه‌ک له‌ئێمه شوازی خۆمان هه‌یه بۆ فێربۆن۰ زۆر فاکته‌ر هه‌یه کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر مرۆڤ وشێوازی فێربۆنی۰ بۆ نموونه ئاستی زانیاری وه ئاستی خێزانی له‌لایه‌نه‌ی خوێندن و هۆشیاری، توانا و ئاره‌زی خوێندکار بۆ خوێندن، فاکته‌ره‌کانی هاندانی خوێندکار بۆ خوێندن ،هه‌روه‌ها هه‌ندێک له خوێنکاره‌کان ده‌شێ کێشه‌ی بایۆلۆجیان هه‌بێ که ڕێگر بێت له فێربوونی یان هه‌ر هۆکارێکی تر بێت وا بکات که مامۆستا بیر له شوازێک بکاته‌وه له کاتی پلاندانانی بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌که‌ی ڕاچاوی ئه‌مه بکات که وانه‌کەی به‌شێوازێک ئاماده بکات له‌گه‌ڵ ئاستی خوێندکاره‌کان بێته‌وه و هه‌رهه‌موویان سود له وانه‌که وه‌ربگرن.
هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێن دیداکتیک یه‌کێکه له به‌رهه‌مه‌کانی پێداگووگیک (زانستی په‌روه‌رده).
یه‌کێک له کاره‌کانی مامۆستا ئه‌وه‌یه، هانی خوێندکاره‌کانی بدات بۆ خوێندن، ئه‌گه‌ر هات و خوێنکار هیچ حه‌ز و ئاره‌زووی خوێندنی نه‌بوو یان هیچ هانده‌رێکی نه‌بوو بۆ خوێندن ئه‌مه ده‌بێته کێشه‌یه‌کی گه‌وره بۆ خوێنکاره‌که وه‌هه‌روه‌ها بۆ مامۆستاکه‌ش، له کۆتاییدا کار ده‌کاته سه‌ر خوێندکاره‌کانی تر، بۆیە کاری مامۆستایه ئه‌م حه‌ز و ئا‌ره‌زوه درووست بکات بۆ خوێندکاره‌کانی له ڕێگای دۆزینه‌وه‌ی شێوازی جیاواز که وا له خوێندکاره‌کان ده‌کات به حه‌زێکی زیاتر و به په‌رۆشه‌وه وانه‌که بخوێنن.
چه‌ندین شێواز هه‌یه واده‌کای خوێنکار به شه‌وقه‌وه کار بکات، له‌وانه شێوازی کاری به‌گۆمه‌ڵ، جا چی کۆمه‌ڵی بچوک بێت یان گه‌وره‌بێت. هه‌روه‌ها کاری ته‌نیایی، ئه‌مه‌یان ده‌کرێ له ڕێگای ئاماده‌کردنی پرۆژه یان نوسینی راپۆرت.
مامۆستا ئه‌رکیه‌تی وا‌بکات زۆربه‌ی خوێندکاره‌کانی سوودمه‌ندبن له وانه‌که‌ی و شێوازی وانه‌وتنه‌وه‌که‌ی وه‌هه‌روه‌ها دوور بکه‌وێته‌وه له م شێوازه ته‌قلیدیه کۆنه‌ی که تێدا خوێندکار ته‌نها گوێ گره و مامۆستاش وانه‌که‌ی ده‌ڵێته‌وه بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی که چه‌ند له خوێندکاره‌کانی سوودبه‌خش بوونه له بابه‌ته‌که.
ئاماده کردنی مامۆستا بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌که‌ی ده‌بێ به‌شێوازێک بێت بگونجێ له‌گه‌ڵ شێوازی وه‌رگرتنی زۆربه‌ی زۆری خوێندکاره‌کان.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا مامۆستا ده‌بێ بۆ خۆی ره‌خنه‌گرێکی باشی خۆی بێت، هه‌رده‌م پێداچونه‌وه به کارکانی خۆیدا و شێوازی وانه وتنه‌وه‌که‌ی بکات. و هه‌وڵ بدات خۆی له چوار چێوه‌ی مه‌نهه‌ج دا قدیس نه‌کات، به‌ڵکو بگه‌رێت به‌دوای شوازی سه‌رده‌میانه‌و پێشکه‌وتودا بۆ خزمه‌تی زیاتر به بواری په‌روه‌رده‌و فێرکردن دا، له پێناو پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی شاه‌زا و رۆشنبیر و پڕ له زانست.
ئه‌مه‌ش کارێکی ئاسان نیه ئه‌گه‌ر بێتوو کادری په‌روه‌رده‌یی باش و به‌توانا و پڕ ئه‌زموونمان نه‌بێ.
جیاوازی هه‌یه له نێوان زانستی وانه‌بێژی گشتی و زانستی وانه‌بێژی تایبه‌ت.
زانستی وانه‌بێژی گشتی، گرنگی به وانه بێژی و ئه‌م کێشه و گرفتانه وشێوازی ڕاست و ته‌ندروست وانه‌بێژی به گشتی ده‌دات.
زانستی وانه‌بێژی تایبه‌ت، زیاتر تیشک ده‌خاته سه‌ر شێواز و گرفته‌کانی یه‌کێک له ئه‌و ده‌رسانه‌ی ده‌خوێندرت له خوێندنگاکان وه‌ک ( بیرکاری، مێژو، ئه‌ده‌ب، فیزیا، خوێندنگا پیشه‌یه‌کان، فێرکردنی به ته‌مه‌نه‌کان، هتد) که هه‌ر یه‌که و شێوازی جودایان هه‌یه بۆ گوتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که۰ یان له‌م خوێندگایانه‌ی تایبه‌تن به خوێندنی بابه‌تکی تایبه‌ت. ئه‌مه پێویستی به دیداکتیکی تایبه‌ت هه‌یه، فوکووس ده‌کاته سه‌ر ته‌نها یه‌ک بابه‌ت و به‌کارهێنانی مێتۆد و ئامرازێک بگونجێ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کە و ئامانجی خۆی ببپێکێت، ئه‌ویش فێربوونه.
له به‌ر گرنگی بابه‌ته‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن که ڕاسته‌و خۆ کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگه و به‌ره‌و پێش چوونی ووڵات، زانایانی بواری دیداکتیک به‌رده‌وام له لێکۆلینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی مێتۆدی تازه و سه‌رده‌میانه‌ن بۆ خزمه‌ت کردنی نه‌وه‌ی داهاتوو وه ئاماده‌کردنیان بۆ ئه‌وی کۆمه‌ڵگا و ووڵات به‌ره‌و گه‌شه‌کردن به‌رن.
بواری په‌روه‌رده و فێرکردن یه‌کێکه له سێکتره هه‌ره گرنگ و هه‌ستیاره‌کانی کۆمه‌لگایه، بۆیه پێویستی به هه‌ماهه‌نگی وگرنگیه‌کی زۆره، به‌تایبه‌تی له لایه‌ن حوکومه‌ت و په‌رله‌مان دا. مامۆستا ئه‌کیکی قورس و گرنگی له‌سه‌ر شانه، ئه‌ویش فێرکرد و په‌روه‌رده‌یە، به‌ڵام ئه‌رکی په‌رله‌مان و حوکومه‌ت گرنگتره، خۆی ده‌بێنێته‌وه له دانانی پلانێک به گوێره‌ی ئه‌م پلانه ده‌ست نیشان ده‌کری خوێندکار ده‌بێ چی فێربووبێت له هه‌ر قۆناغێکی خوێندن دا. مامۆستا وبه‌ڕێوه‌به‌ی خوێندنگا له‌سه‌ریانه پابه‌ندی ئه‌م پلانه‌بن که په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌رداوه، وه‌هه‌روه‌ها ده‌رکردنی یاسا بۆ گه‌شه‌کردنی ئه‌م بواره‌۰ ڕۆڵی حوکومه‌تیش ئه‌وه‌یه دابین کردنی هه‌موو پێداویستیانه‌ی گرنگن بۆ ئاسانکاری کردنی کاری مامۆستا. دروست کردنی خوێندنگای سه‌رده‌میانه هه‌موو پێداویستیه‌کانی تێدا جێگیرکرابێت. نه‌ک باله‌خانه‌نه‌یه‌ک بۆ چه‌ندین خوێندنگا به‌کار بهێندرێت، ئه‌مه وا ده‌کات خوێنکار پۆل و خوێندنگاکەی به هیخۆی نه‌زانێت و ئینتمای بۆ نه‌بێت، مامۆستاش پێویستی به شوێنێک هه‌یه تانها بۆ خۆی به کاری بهێنێت.
ئه‌رکی حکومه‌ته شکۆی مامۆستا بپارێزیت و ژیان وگوزه‌رانێکی سه‌ربه‌رزانه‌ی بۆ فه‌راهه‌م بکات ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌رکه‌کانی به باشی ئه‌نجام بدات و نه‌وه‌یه‌کی ڕۆشنبیر و به‌توانا پێشکه‌ش به وڵاته‌که‌ی بکات۰ ته‌نها له ڕێگای بنیادنای سیستێمێکی په‌روه‌رده‌یی باش ده‌کرێ ووڵات به‌ره‌و گه‌شه‌کردن وپێشکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی بڕواتبێژی به گشتی ده‌دات.
ڕه‌هێڵ ته‌لعه‌ت دزه‌یی