چۆن خۆمان بپارێزین توشی شەکرە نەبین؟

4 مانگ پێش ئێستا

د. داهات حه‌وێزی
ئەو کەسانەی پێشینەی خێزانی شەکرەیان هەیە، یان قەڵەون، یان پارێزی ناکەن لە هیچ خواردنێک یان ژیانێکی بێ جوڵەیان هەیە مەترسی توشبونیان بە شەکرە هەیە.
بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبون بە شەکرە پێویستە ئەم پێنج خاڵە لەپێش چاو بگرین:
1-وەرزشکردنی بەردەوام، بەلایەنی کەمیەوە هەفتەی سێ جار هەرجارەی سەعاتێک وەرزشکردن بکرێت، وەرزشکردنێکی مامناوەند بۆ سەخت، بە بەرنامەیەکی بەردەوام، ئەگەر شەکرەیەکی سەرەتایی هەبێت بەم شێوازە کۆنتڕۆڵ دەبێت.
2-خۆراکی تەندروست، دوورکەوتنەوە لە خواردنی شیرینی زۆر و فاست فود و ساردی و خواردنی لە قوتونراو، هەروەها گرنگیدان بە سەوزە و میوە و چەرەزات، هەروەها وازهێنان لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی مەی.
3-دورکەوتنەوە لە سترێس و دڵەڕاوکێ و خەفەت خواردنی زۆر چونکە دورنیە ئەمانە شەکرە بەرزکەنەوە.
4-پشکنینی چەوریەکانی خوێن و شەکرەی خوێن و فشاری خوێن شه‌ش مانگ-ساڵی جارێک، هەروەها پارێزیکردن و وەرگرتنی چارەسەر لەکاتی پێویستدا چونکە چەوری سەر جگەر ئەبێتە هۆی شەکرە
5-دورکەتنەوە لە بەکارهێنانی دەرمان و دەرزی بەبێ ڕاوێژی پزیشک چونکە هەندێ عیلاج و دەرزی شەکرە بەرز ئەکەنەوە.