به ته‌نیا دۆستی چیاكانین
4 مانگ پێش ئێستا
به‌نی ئیسرائیل، نه‌وه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر غرور و شكۆمه‌ندی په‌روه‌رده ده‌كه‌ن، تا ئێستایش منداڵه‌كانییان به ده‌نگی به‌رز و به‌بێ شه‌رم ده‌ڵێن، ئێمه نه‌وه‌ی ئیبراهیمن و كۆیلایه‌تی قبوڵ ناكه‌ین، تا ئێستایش گه‌وره‌كانییان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕایان ده‌هێنن، كه شانازی به ئاودانی دره‌ختێكی وڵاته‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن، شانازی به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پارچه كاغه‌زێكه‌وه بكه‌ن، كه شه‌قامه‌كانی شاری پیسكردووه، بۆیه تا ئێستا ده‌ستییان به‌و ئایدیایه‌وه گرتووه، كه خۆیان به گه‌لی هه‌ڵبژێردراوی خودا ده‌زانن و به‌رگری له‌و ئایدیایه ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن.
ئێمه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی بمێنینه‌وه، پێویسته هه‌ستی خۆ به كه‌مبینی له نه‌وه‌كانماندا نه‌چێنین، نه‌هێڵیت ئایدیای قوربانی له ناخیاندا چرۆ بكات و گه‌وره ببێت، ئیتر ئه‌و ئایدیایه ببێته باوه‌ڕێك و بۆ هه‌میشه تێیانبئاڵێت و لێیان نه‌بێته‌وه.
پێویسته درووشمی به ته‌نیا چیاكان دۆستمانن، پێچه‌وانه بكه‌ینه‌وه و بیكه‌ین به‌وه‌ی كه به ته‌نیا دۆستی چیاكانین، به ته‌نیا دۆستی سرووشتین و ته‌نیا سرووشت له ئاستی ئێمه‌دایه كه دۆستایه‌تی بكه‌ین، ئه‌ولای به‌رژه‌وه‌ندی و كاری هاوبه‌ش پێكمانه‌وه گرێده‌داته‌وه نه‌ك دۆستایه‌تی.
چاندنی تۆوی غرور له نه‌وه‌كانماندا، ئه‌و هاوكێشه‌یه پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه، كه پێمانوایه ئه‌گه‌ر دونیا پشتمان تێبكات، ئیتر دۆخمان خراپ ده‌بێت و نه‌هامه‌تی ڕوومان تێده‌كات، ئه‌م پێوابوونه‌یش به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌بات، كه بۆ ئه‌وه‌ی لێگه‌ڕێن باش بین، ناچارین هه‌میشه دڵی ئه‌وی تر ڕابگرین، ئه‌م پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌یش به‌ره‌و ئه‌و خاڵه‌مان ده‌بات، كه ئه‌وه ئێمه‌ین هه‌ركات بمانه‌وێت، ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌ویتر تێكده‌ده‌ین، بۆیه پێویسته له‌گه‌ڵمان بێنه‌وه، تا له‌گه‌ڵییان باش بین و له ئاشتییدا بژین، ئه‌م ئایدیایه له ئێستادا له‌وانه‌یه نه‌توانێت ئه‌نجامێك بدات به ده‌سته‌وه، به‌ڵام بۆ داهاتوو وا ده‌كات، كه نه‌وه‌یه‌كی شكۆمه‌ندمان هه‌بێت، چ له ناوخۆمان و چ له ده‌ره‌وه‌ی خۆماندا، ڕێگه به كه‌س نه‌دات شكۆی بشكێنێت.
دۆگینی تیۆریسێنی ڕوس ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌موو دونیا چه‌كی له دژمان هه‌ڵگرتبێت، بۆچی شه‌ڕ به‌هایه‌كی باڵا نه‌بێت بۆمان.
ئه‌گه‌ر ڕوسه‌كان ئه‌م بۆچوونه‌یان هه‌بێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆیان ببین، ئه‌ی بۆ ئێمه له ئێستاوه حساب بۆ مه‌ترسییه‌كانی سه‌رمان نه‌كه‌ین؟
.
ڕێبوار ڕه‌زا چوچانی