ژوورە ڕەنگسەوزە نەفرەتیەکـە...

5 مانگ پێش ئێستا

Green Room 2015 ‧ Thriller/Horror
گـروپێکی مووزیک - A punk rock band، کە لە سێ كـوڕ و کێژێک پێکھاتوون، پاشئەوەی (سەیارەکەیان - شاحینەکەیان) لە دەرەوەی شار و لە قەراغ شەقامێکدا بەھۆکارێکی تەکنیکی دوچاری پەککەوتن ھاتووە و لەگەڵیدا بانزییان لێبڕاوە. بەھۆیەوە ناچارن ھاکەزاییانە و سەرپێیانە بەشداری لە (شەوە ئاھەنگ- نایت کڵەپ)ێدا بکەن. تاوەکو لە لایەک بڕە پارەیەک بەدەستبخەن. لە لایەکی دی شەوێکی خۆشی پڕ ھەراوھۆریا بەسەربەرن، پاشانیش بەو بڕە پارە کەمەش ھەم پێداویستیەکانی خۆیان و ھەمیش سەیارەکەی پێ جێ بەجێ بکەن و ئەوجا بەرەو واشنتن بگەڕێنەوە. بەڵام لە کاتی تەواوبوونی ئاھەنگەکەیان و لە پێش دەرچوونیان لەو جێگە گوماناوییەوە بە ھۆی لە بیرچوونی (مۆبایل)ی یەکێکیان لە ژووری مانەوەکەیاندا کە ناچارن بۆی بگەڕێنەوە دەبێێتە ھۆی کەوتن بە سەر بینینی تاوانێکی کوشتن لەو ژوورەدا کە ئیدی بە ھۆیەوە دەرچوونی ئەمانیش لەو ژوورە ڕەنگسەوزە نەفرەتیە دۆزەخییە ببێتە ئەستەم و نەکردە! لە راستییدا، کەشی فیلمەکە بە یەکێک لە مودە تاوانییە بەھێز و تووندوتیژەکان ھەژمار دەکرێت چونکە دەستەی بەڕێوەبەرانی ئەو (نایتکڵەپ)ە، گروپێکی مافیای ئێکجار ترسناک و بێبەزەیی شبروشێت و سەر شێیت و مرۆڤکوژ و لادەر و تووندڕەون. ھەربۆیە ئەو گروپە موزیکە لەو ژوورەدا لە لایەن ئەو چەتە مرۆڤکوژانەدا تەوق دەدرێن بە جۆرێک کە ئیتر دۆزەخ بە چاوی خۆیان ببینن.
شــادمان مـحەمـەد