فەزیحەتی قەتەر...

5 مانگ پێش ئێستا

شوان سدیق – ئیتاڵیا
تێوەگلانی پەرلەمانتار و سەندیكاو ڕێكخراوەی ئەوروپی!
پرسی گەندەڵی و پارەی گوماناوی قەتەریەكان و تێوەگلانی ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەوروپی بۆتە ڕۆژەڤ.
داواكاری گشتی برۆكسل ڕوونیكردۆتەوە، كە وڵاتێكی كەنداو بەناوی قەتەر هەوڵی داوە كاریگەری لەسەر هەڵوێستەكانی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا دروست بكات، بەپێدانی پارەیەكی زۆر بۆ ئەوەی لەسەر پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ بەتایبەی پرسی مردنی كرێكاران لە مۆندیال و سیاسەتی ئەو وڵاتە كاریگەری هەبێ و دامەزراوە ئەوروپیەكان و بێدەنگیان بكات.

لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بە گەندەڵیە گوماناوییەكان كە پەیوەندییان بە قەتەرەوە هەیە، بەرەو فراوانبوون دەچێ و چەندین ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا و یاریدەدەرەكانیان و تەنانەت بەشێك لە خێزانەكانیان بەشدارن. 
یەكێكی دیكە سكرتێری گشتی ڕێكخراوی ئاشتی ناحكوومی، نیكۆلۆ فیگا تالامانكایە ڕووبەڕووی لێكۆڵینەوە بۆتەوە.
ئیشی ئەو ڕاسپاردەكانی بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندە بووە لەسەر قەتەر و پێشكەوتنی ئەو وڵاتە لە بواری پاراستنی مافەكانی مرۆڤ.

پۆلیسی برۆكسل فەرمانی دادگای ڵێكۆڵینەوەی پێیە بۆ دەستگیركردنی چەند كەسێك پەرلەمانتاری ئێستەو پێشتری ئەوروپیشی تێدایە لەوانە بەڕەگەز ئیتاڵین و هەروەها یۆنانشی... هتدیان تێدایە.
پۆلیسی بەلجیكا هەستان بە دەستگیركردنی ئێڤا كایلی پەرلەمانتاری یۆنان لەسەر پارتی سۆشیالیست دیموكرات و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپاو دەست بەسەر بڕێكی زۆر پارە لەماڵەكەیدا گیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتێكی پۆلیس لەماڵەكەی ئێڤا كایلی و باوكی بڕی ٧٥٠ هەزار یۆرۆی كاش دۆزراوەتەوە، هەرچەندە باوكی خۆی بێبەری كردوە لە تێوەگلان بە بەرتیل و گەندەڵی!
ئۆپەراسیۆنەكەی پۆلیسی بەلجیكا ئەنتۆنیۆ پانزێری پەرلەمانتاری پێشووی ئیتاڵی گرتۆتەوە لە پەرلەمانی ئەوروپا..
هەروەها پۆلیس لە ماڵەكەی دەستیان بەسەر بڕی 500 هەزار پارەی ئێورۆی كاشدا گرتووەو لێكۆڵینەوە بەردەوامە..
پاشان، ماریا كۆلیۆنی هاوسەری پانزێری و سیلڤیا كچەكەی لە پارێزگای بێرگامۆی هەرێمی لۆمباردیای ئیتاڵیا پۆلیس لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوە.
پاشان پۆلیس  بری ١٧ هەزار ئێورۆی دیكەیان لە ماڵەكەیان لە ئیتاڵیا دۆزیوەتەوە.
 بەپێی ئەو پاكێجە بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆسێی قەتەر و پارەوەرگرتن لەلایەن ئەو پەرلەمانتارانەوە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
پۆلیس لێكۆڵینەوەی لەگەڵ لوكا ڤێسێنتینی، سكرتێری گشتی كۆنفێدراسیۆنی نێودەوڵەتی سەندیكاكانی كرێكاران و ژمارەیەك لە سەندیكاكانی پێشووی ئەوروپا كردوە.
ئەوانەی كە لە بەلجیكا دەستگیركراون هەر یەكە لە:
ئێڤا كایلی، ئەنتۆنیۆ پانزێری، یاریدەدەری پێشوو فرانچێسكۆ جۆرجی، نیكۆلۆ فیگا تالامانكاو  لوكا ڤیسێنتینی سكرتێری سەندیكا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لەبەردەم دادگا ئامادەبن.
بابەتی خەرجكردنی پارە لە پێناو لۆبیكردن شتێكی نوێ نیە بەپێی ڕاپۆرتێكی پەیمانگای "كوینسی" توێژینەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە، باس لە گروپە فشارەكانی وڵاتی ئیماراتی عەرەبی دەكات لە ئەمریكایش بۆ لۆبیكردن و سیاسەتی ئەمریكا لەگەڵیان.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئیماراتی عەرەبی زیاتر لە ٦٤ ملیۆن دۆلاری لەڕێگەی كۆمپانیاكانی لۆبیكردنەوە خەرجكردوە...