هۆکاری هەوکردنی گیرفانەکانی هەوا (جییوبەکان)
4 مانگ پێش ئێستا
د. هاوسەر محەمەد تۆفیق
گیرفانەکان دەکەونە دەوروبەری لوت و چاو، کە بە ڕێڕەوی باریک بەیەکەوە بەستراونەتەوە. ئەم گیرفانانە هەڵدەستن بە دروست کردنی مادەیەکی لینج بۆ پارێزگاری کردن لەو ناوچەیە لە میکرۆب و مادە زیانبەخشەکان و دەرکردنیان. زۆر جار ئەم گیرفانانە توشی هەوکردن دەبن و ئەو شلەیە لە ناو گیرفانەکان کۆ دەبێتەوە و کێشە دروست دەکات.
هۆکاری دروست بوونی هەوکردن لە گیرفانەکان بە گشتی بریتیە لە :
۱_ سەرمای بەهێز
۲_ هەستاری وەرزی
۳_ جگەرە کێشان و بۆن کردنی دوکەڵەکەی ئەگەر کەسێکی تریش بیکێشێت
٤_ بوونی کێشە لە پێک هاتەی لوت وەکو زیادە گۆشت ، و لاری کۆڵەکەی لوت
٥_ بوونی بەرگرییەکی لاواز یان خواردنی هەندێک دەرمان کە دەبێتە هۆی لاوازکردنی
٦_ ڕەبۆ
۷_ ئیلتیهابی ددان
نیشانەکانی هەوکردنی گیرفانەکان بریتین لە :
١ _ ئاوی لوت
٢ _ لوت گیران
٣ _ فشار و ئازار لە دەموچاو
٤ _ سەرئێشەی پێشەوە
٤ْ_ ئەو لینجە مادە دەچێتەوە ناو قوڕگ
٥ _ دروست بونی دەردراوێک لە لوت کە ڕەنگی سەوزە
٦ _ ئاوسانی قوڕگ
٧ _ کۆکە
٨ _ بۆنی ناخۆشی دەم
٩ _ کەم بونەوەی هەستی بۆن کردن
هەرکات هەستت بە نیشانەکان کرد سەرەتا دەتوانیت بەم هەنگاوانە چاک ببیتەوە
١ _ پشووەیەکی باش
٢ _ خواردنەوەی ئاوێکی زۆر
٣ - خواردنی ئازارشکێن
٤ _ دورکەوتنەوە لەو شتانەی کە هەستاری دروست دەکەن
٥ _ نەکێشانی جگەرە
٦ _ شۆردنی ناو لوت بە سپرای ئاوی سوێر بۆ کەم کردنەوەی ئاوساوی
٧ _ خواردنی ئەو خواردنانەی کە تایبەتمەندی دژە بەکتریایان هەیە لەوانە ( پیاز ، سیر ، زەنجەبیل ، هەنگوین)
بەکارهێنانی هەڵم بۆ لوت
تێبینی : ئەگەر نیشانەکان لە ۱٠ ڕۆژ زیاتر بخایەنێت و لە ساڵەکەدا چەند جارێک دوبارە بێتەوە باشترە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر . چونکە بەپێی حاڵەتەکان چارەسەر دەگۆڕێت و ئەوەش لە دوای پشکنین لە لایەن دکتۆری پسپۆر دیاری دەکرێت .