دزینی زانیاری ئای كڵاود و جیمەیڵ
6 مانگ پێش ئێستا
بڕوا جەزا
لەمێژە هاوار ئەكەین، واز لە كڕینی ئەپڵ ئایدی و جیمەیڵی ناو بازار بهێنن، هەمووی لە ئێران درووست دەكرێت، ڕێژەیەكی زۆر كەمیشی لێرە درووست دەكرێت ..
تۆ بیر لەوە ناكەیتەوە ئەم وێنە و ڤیدیۆ و كۆنتاكتانەت دەچێتە بەر دەستی كێ؟
بیر لەوە ناكەیتەوە كە دەتوانێت بە ئاسانی مۆبایلەكەت فۆڕمات بكات یان بیسوتێنێت یان وای لێ بكات كە كەس ئیسفادەی لێ نەكات؟
مۆبایلێك هاتە لامان كە (لۆك) كرابوو واتە لە كار خرابوو و كەسەكە نەیدەتوانی ئیشی پێ بكات كە سەیرمان كرد ئەپڵ ئایدی كارتەكانی ناو بازاڕی پێ بوو كە لە دوكانێك كڕیبووی لە جادەی مەولەوی، پاسۆرد و زانیاریەكانی سەر كارتەكە گۆڕدرابوو، كە پەیوەندیشمان كرد بەو كەسەی لێی كڕیوە وتی بەخوا منیش لە دوكانی جەوازەكە كڕیومە بە جوملە.
لە هەمووی ناخۆشتر مۆبایلەكە هی خاتوونێكی خوێندكاری زانكۆ بوو كە بە داماوی كڕیبوی و لە داخلی دەمایەوە. بەلام خەمی مۆبایلەكەی نەبوو دەیووت وێنەكانی ناوی هەمووی هی ناو داخلیە و هەندێكیشی وێنەی نا ئاسایین.
بە هەر حاڵ، تۆش وەك ئەو خاتوونەت لێدێت ڕۆژێك لە ڕۆژان یان زانیاریەكانت دزەی پێ دەكرێت یان وێنەكانت و ئەرشیفەكانت لە دەست دەدەیت یان مۆبایلەكەت.
خۆتان ئەپڵ ئایدی و جیمەیڵ درووست بكەن و ڕێگە مەدەن كەس دەستكاری ئەكاونتەكانتان بكات، یاخود بچنە لای شوێنێك كە نەعیلاج متمانە پێكراوی خەڵك و حكومەتیش بێت بۆ ئەوەی دوو ڕۆژی تر بتوانی پشتەملی بگریت و بە سزای خۆی بگەیەنیت.
تێبینی ١/هەمان ئەم كێشەیە زیاتر لە ٣٠ جار ڕویداوە و هاتۆتە لامان جا خوا دەزانێ چەنی تر تووش بون و دەستیان پێمان نەگەشتوە
تێبینی ٢/هەمان ئەم ڕێگەیە بەكار دێت بۆ (جیمەیڵ)یش