مۆندیالێكی ناقۆڵا و یه‌ك دوو قسه
5 مانگ پێش ئێستا
لەتیف فاتیح فەرەج
سه‌یری زۆربه‌ی یاریه‌كانی مۆندیالم كرد، پێشتریش به‌لانی كه‌مه‌وه له هه‌شتاكانه‌وه سه‌یری یاری تۆپێن ده‌كه‌م، بۆ خۆیشم زۆرم حه‌ز به تۆپێن بوو، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌بوومه یاریزان، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆپانێم كردوه‌و به‌رگریكارێكی توڕِه‌ش بووم، له مۆندیالی ئه‌مساڵدا وێڕای ده‌ركه‌وتنی تیپی تۆپێنی مه‌غریب وه‌ك تیپێكی جیاواز، وێڕای به‌شێك له‌و خۆشی و چێژه‌ی له یاری و یاریزانمان بینی ، كه‌م و كوڕی و گیر‌و گرفتی زۆریشمان بینی، به گشتی ناوبژیوانه‌كان له ئاستی پێویستا نه‌بوون، وه‌ك پێویستیش نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ڤاڕ، به تایبه‌ت له دوا یاری نێوان ئه‌رجه‌نتین و فه‌ڕه‌نسادا ئه‌گه‌ر بگه‌ڕانایه‌ته‌وه بۆ ڤاڕ ره‌نگه زۆر شت گۆڕانی به سه‌ر هاتبا، به‌شێك له ناو بژیوانه‌كانیش لایه‌نگری و سۆزیان پێوه دیار بوو.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی من بوو، ئه‌و سته‌مه بوو كه سانتۆسی راهێنه‌ری پورتوگال له كریستیانۆ رۆناڵدۆی كرد به تایبه‌ت له یاری مه‌غریبا كه له بری ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا یاری پێبكات له گێمی دوه‌م دایگرت، ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی سكالۆنی راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتین كه زۆر بایه‌خی به لیۆنیۆل میسی ئه‌دا، هه‌ڵبه‌ت لای من رۆناڵدۆ‌و میسی دوو ئه‌ستێره‌و دیارده‌ی ناوازی تۆپی پێن و هه‌ر یه‌كه‌و هونه‌رو نمایشی وه‌رزشی خۆیان هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر سانتۆس ئه‌و سته‌مه‌ی له رۆناڵدۆ نه‌كردایه، ره‌نگه پورتوگال تا كۆتای شانسی مانه‌وه‌ی هه‌با و له یاری كۆتایدا میسی و رۆناڵدۆمان دیبا، گه‌رچی بینینی ئیمبابێ له كۆتا یاریدا سه‌رنجراكێش بوو، به هه‌ر جۆرێكه من لاموایه دۆن له‌م مۆندیاله‌دا له به‌رده‌م نه‌فره‌تی شانس و سانتۆس و بار‌و دۆخه ده‌رونیه‌كه‌یدا له بری خۆشی ببینێ ئازارێكی زۆری چه‌شت، به‌ڵام میسی نه‌خێر، هه‌موو ئه‌رجه‌نتین بۆ میسی یاریان ده‌كرد.
هه‌مان ئه‌و سته‌مه‌ی سانتۆس له دۆنی كرد دیشامپی راهێنه‌ری فه‌ڕه‌نساش له كه‌ریم بنزیمه‌ی كرد، ئایه ئه‌مه گشتی رق بو له ریاڵ و پێرێز یان شتێ تر، ئاخر بنزیمه زۆر به ئاسانی ده‌یتوانی له دوا یاریدا به‌شداری بكات، هیچ هۆیه‌ك نه‌بوو بۆ دورخستنه‌وه‌و ده‌ركردنی له كاتێكا ئه‌و له ریاڵ ده‌دره‌وشێته‌وه، هه‌زارو یه‌ك شت له پشت په‌رده‌وه هه‌ن و ئێمه ئاگاداریان نین ، وه‌رزشیش بووه به به‌شێكی گرنگی مامه‌ڵه‌و بازرگانی و كه‌لای ده‌ستی سه‌رمایه داران و به‌شی زۆری پیرۆزیه‌كانی له ده‌ستداوه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوونی رۆناڵدۆ، میسی، ئیمبابێ، دیماریا، حه‌كیمی، نه‌یمار و تا دوای مرۆڤ نا ئومێد ناكه‌ن، هه‌ڵبه‌ت به دیدو بۆچونی جیاوازیشمانه‌وه له سه‌ر ژیانی رۆژانه‌و هه‌ست و كه‌وتیان، من نایشارمه‌وه كه هیچ یه‌ك له‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی دڵخوازی من بوون نه‌یانتوانی هیچێك بكه‌ن ، ئیتالیا هه‌ر سه‌رنه‌كه‌وت، ئه‌ڵمانیاش له سه‌ره‌تای رێگه‌كه گلا، من ئه‌وروپی ویست نیم، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا به پله‌ی یه‌ك و ئیتالیا به پله‌ی دوو دوو تیپن كه سه‌رسامم پێیان بكه‌ونه به‌رانبه‌ر یه‌كیش پێمخۆشه ئه‌ڵمانیا بیباته‌وه، دورخستنه‌وه‌ی روسیاشم پێ‌ناخۆش بوو ، ئه‌و سزایه‌ی تیپی تۆپێنی روسیا ، سززایه‌كی زۆر نا ئاكاری گه‌لی روسیایه‌و هیچی تر.
باسی كڕین و فرۆشتن و گه‌مه‌و گزی و وازی ناكه‌م، به‌ڵام فیفا‌و جامی جیهانی و بردنه‌وه‌ی وڵاتی رێكخه‌رو زۆر شتی دیكه‌ش به كه‌ند و له‌ندی زۆردا دێن و ده‌چن و ره‌نگه داهاتوو زۆر شت رونبكاته‌وه ، یان ره‌نگه بۆ هه‌تا هه‌تا هه‌ندێك نهێنی ئاشكرا نه‌بن، دوای هه‌ر یاریه‌ك زۆر شاره‌زا قسه‌یان له سه‌ر كێماسیه‌كان كردووه، ئه‌وانه له خۆیانه‌وه قسه ناكه‌ن ن گه‌رچی شارزایه‌كی وه‌ك جه‌مال شه‌ریف كه من سه‌یری سه‌رنج و بۆچونه‌كانیم ده‌كرد، ئه‌ویش نه‌یده‌توانی لایه‌نگری و هاوسۆزی بۆ تیپه عه‌ره‌بیه‌كان بشارێته‌وه‌و بێلایه‌نانه ڕای خۆی بڵێت.
ئه‌مجاره سه‌مای تانگۆ به‌سه‌ر نمایشی ئه‌وانی تردا سه‌ركه‌وت، میسیش به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك و به‌و رۆڵه‌ی بۆی فه‌راهه‌م كرا خه‌تمی خۆی كرد، هه‌رچه‌نده نمایشه قێزه‌ونه‌كه‌ی گۆڵپارێز " ئیمیلیانۆ مارتینێزی" ئه‌رجه‌نتینی و هه‌ندێ نمایشی ناشرینی تر سه‌مای تانگۆیان له بیر تیپی ئه‌رجه‌نتین بردبوه‌وه.