لە دژەوە بۆ ھاوسۆزبوون...
5 مانگ پێش ئێستا
ئەکتەری ناودار- Ralph Fiennes، یەکێکە لە ئەکتەرە بە ئەزموون و بە تواناکـان، خاوەنی چەندان کارەی ناوزە و بەپێزە. لەهەمانکاتدا خاوەن ڕوخسارێکی کارێزمایی سەرنجڕاکێشە بۆ نێو دونیای فیلم و سینەما، گەرچی چاوی میدیا و ڕاگەیاندن زۆر نەپرژاوتە سەر تواناکانی ئەو لە نواندنیدا، بەڵام ئەو ھێشتا یەکێکە لە دڵخوازەکانی سینەماکاران و بینەران، تەنانەت لە فیلمی Schindler's List دا، کاتێک ڕۆڵی سەرکردەیەکی نازی (بێ بەزەیی - دڵرەقی)،لە گرتووخانە سەربازییەکانی نازییەکاندا بەرجەستەکرد و لە بەرانبەر گەلی جووەکاندا زۆر نامرۆڤانە جوڵایەوە بەجۆرێک ڕۆڵەکەی لەو فیلمەدا ھێندە کاریگەر و نێگەتیڤ لە ڕووی دڵرەقییەوە وەھای لە بینەرانکرد لە ڕاستیدا ڕقیان لێی بێتەوە. بەڵام ئەو لە فیلمی The Readerدا، بە ڕۆڵی میخایل بێرگی پارێزەر - کە لە کامڵبوونی تەمەندا ڕۆڵەکەی گێڕا، جگە لەوەی وێنەیەکی جوداتری وەک مرۆڤێکی بە ھەست و بە ھەڵوێست نیشانداین لەھەمانکاتدا زۆر ھاوسۆزانە و بەزەییانە لەگەڵ کەیسی خانمە ئەڵمانی(ھانا شمیتز)جوڵایەوە سەرەڕای ئەو خانمە یەکێک بوو لە تاوانبارەکانی جەنگی دووەمی جیھانی کە دەستی لە کوشتارگەی جووەکاندا ھەبوو، ئەمەیش ڕێک تەواو پێچەوانەی کارەکتەرە دڵرەقییە نامرۆڤانەکەی پێشوویی لە فیلمی -Schindler's List دا، میخایلی پارێزەر لێرەدا ھەوڵیدا لە پێناو مرۆڤایەتیدا پەیامی پەشیمانبوونەوە و لە ھەمانکاتدا ڕاسپاردەیەکی جوانی مرۆڤێکی تاوانباری نەخوێندەوار بگەیەنێتەوە گەلی جووەکان و دواجاریش ئەو کارەی ئەنجامدا.
بۆ زانین دوایین بەرھەم و کاری نوێی ئەم کارەکتەرە بەھێزە بریتیە لە دەرکەوتنی لە فیلمی The Menu - ٢٠٢٣، کە بە پێی خوێندنەوەی چەند کەسانێکی تر لە بواری فیلمدا دەوترێت؛ لەوێشدا وێنەیەکی زۆر جوداتری ئامادەکردووە تاوەکو پێشکەشی ئێمەی بکات.
شـادمان محەمـەد