تـۆڵەسێنێکــی زۆر ماندوو...

4 مانگ پێش ئێستا

Remember - 2022 ‧ Drama/Thriller
تەماشاکردنـی ئەم فیلمە خراپ نابێت... چیرۆکـی بەسەرھاتی پیرەپیاوێیکی خانەنشینی سەربازیی کۆرییە کە لە زەمەنی داگیرکاری ژاپۆنیەکان بۆ سەر وڵاتی کۆریا سەرباز بووە، وە بەھۆی ڕابردوویەکی زۆر تاڵ و پڕ کارەسات و ئازاردەرەوە لەسەر دەستی چەند کەسێکی سەربازی ناوخۆی وڵاتەکەی کە دوچاری ھاتووە لەو قۆناغەدا سەرەڕای ئازاردانی خەڵکی و پشتیوانییان لە داگیرکاری ژاپۆنییەکان دەستیان لە دەستدانی سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەیدا ھەبووە، بەوەیش دوچاری نەخۆشی لەبیرچوونەوە و زەھایمەر بۆتەوە، بەڵام بەو حاڵەیشەوە ھێشتا پاش تێپەڕبوونی چەندان ساڵ بە سەر ئەو کارەساتە لە یادنەکراوەیدا ھێشتا لە فیکر و مێشکیدا ماوە تاوەکو تۆڵەی تایبەتی خێزانی لە دوژمنە کۆنەکانی خۆی و خیانەتکارانی وڵات بکاتەوە کە ئێستا بونەتە؛ ڕەمزی پاڵەوانێتی و ھێمای شانازی و سەرکەوتن بۆ وڵاتی کۆریا. دواجار ناڵێم؛ فیلمێکی زۆر ناوازە و کاریگەر بوو، بەڵام شێوازی ڕووداوی تۆڵەکردنەوەکان ڕێگەی نوێ و جیاوازی تێدا بوو، لەگەڵیدا ڕۆڵی کارەکتەری سەرەکی جێی سەرنج بوو کە زۆر لێھاتوانە ڕۆڵەکەی بەرجەستە کردووە.
شــادمان محەمەد