بۆ دۆلار دووبارە بەرز بویەوە ؟
5 مانگ پێش ئێستا
جەبار گۆران*
بەھای دۆلاری لە بازاری دراوەکانی عیراق تا نزیکەی 156 ھەزاری تۆمار کرد ، ھەرچەند نرخی شەوان فەرمی نیە، (بانکی ناوەندی بۆ رۆژی پێنچ شەممە ھیچ دۆلارێک بۆ حەوالە نافرۆشێت)
١- بانکی ناوەندی عیراقی 127ملیۆن و 202 ھەزار دۆلار دەخاتە ڕوو ، تەنھا 47ملیۆن و 512 ھەزار دۆلار بۆ حەواڵە مەزاد کردووە ، بۆ رۆژی پێنچ شەممە ھیچ بڕە دۆلارێک بۆ حەواڵە نافرۆشێت، تەنھا 43 ملیۆن و 500 ھەزار دۆلار بە نەقدی دەفرۆشێت .ئەمەش بڕێکی زۆر کەمە پێویستی و خواستی بازار پڕ ناکاتەوە ..
٢- لە دوای سەر ساڵ خواستی بازرگانی بۆ دۆلار زیادی کردووە ، چونکە لە پێش سەری ساڵ عەملیەی حەواڵە وەستا بوو بەھۆی پشوی بانکەکان حساباتی خیتامی کۆتایی ساڵ
لە ئێستا بە ھۆی ئەوەی بانکی ناوەندی فرۆشتنی حەواڵەی کەم کردۆتەوە بازرگانەکان بۆ التزاماتی بازرگانی ڕوو لە بازارەکانی دراو ئەکەن بۆ کڕینی دۆلار . ئەمە خواستی دۆلاری بەرز کردۆتەوە ،
٣- ئەنجومەنی وەزیران جەختیان لە توندکردنەوەی رێوشوێنی فرۆشتنی دۆلار کردەوە بە رێکار و میکانیزمێکی باشتر بۆ ئەوە ئەو دۆلارەی لە لایەن بانکی ناوەندی دەفرۆشێت بۆ تەمولیکردنی بازارەکانی دەرەوەی بەکار نەھێنرێت .
لەم چەند رۆژەدا بەھای دۆلار ناجێگیرە ، تا ئەم دۆخە سەقامگیر ئەبێت پێویستە بازرگانان و ھاوڵاتیانی خۆشەوت ئاگاداری مامەڵە بن بۆ ئەوەی دوور بن لە زەرەر و زیان .
ماستەر لە کارگێری دارایی و وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی