بیرکردنەوە کلیلی دەرگاکانە ...
4 مانگ پێش ئێستا
زەبەنگ بەهادین
ئه‌وه‌ی له نێو تێۆرهكان رۆژێك خه‌ڵك دوای ئه‌كه‌وێت و پابه‌ندی خۆی پێوه ده‌به‌ستێته‌وه رۆژانێك دێت لێ ی په‌شیمانه‌و به دوای جێگره‌وه‌یه‌كی نوێ ی‌دا ده‌گه‌رێ, ئه‌مه به ته‌نها بابه‌ته به‌رده‌ستی یه‌كان ناگرێته‌وه به‌ڵكو بابه‌ته فکریەکان و بابەتە وونبووهكانیش ده‌گرێته‌وه وەک بڵێین میتافیزیکییەکان, زۆرێك هه‌ر به هه‌مان شێوه كۆنه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه زیاتر پشت بە باوەر دەبەستن کە ئەمە چەقبەستوی بیر دروست دەکات و رەنگدانەوەی دەبێت بەسەر هوشیاری تاکدا ، هه‌ندێكیش ده‌گۆرێن یان بەرەو دیدبینی فراوانتر و قوڵتر یان بەرەو هەڵدێری نەزانی ، كێشمه كێشیكیش دروست ده‌بێت له نێوان هه‌ردولایاندا به‌ڵام له كۆتادا هه‌ر دەبێت پرسیار بکرێت كامه تێۆر ته‌واو بوو كامه‌ش ناته‌واو بوو , چونکە بیر فراوانی پانتای ژیری خۆی لەو پرسیارانە وەردەگرێت کە لە وەڵامی پرسیارەکەی پێشتر دا کردویەتی، ئه‌مه جڵه‌وی به‌رده‌وام بوون ئه‌دات به دانایی ژیان بۆیه ژیان و بیر كردنه‌وه له خاڵێكدا ناوه‌ستێت هەر وەستانێک بە مانای دۆگما بوون, بیری راست ئه‌وه‌یه هه‌میشه له پرسیاردا كار ده‌كات و هه‌رگیز ته‌سلیمی یه‌ك بیر یان بیر‌و باوەرێک کە بنەمای لۆژیکی نەبێت نابێت , هەمیشە هوشیارئ پێویستی بە پرسیارە لەوێوە بۆ وەڵام بە مەرجێک وەڵامەکان پشت بە ئارگۆمێنت ببەستن وە بنەماکانی لۆژیکی ئارگۆمێنتەکە تەندروست بن بیری مرۆڤ لە ئازادکردندا لە بیری دەرەکی هه‌میشه برەو ئەدات بە بیركردنه‌وه‌ی تازەتر و داهێنانی زیاتر , مرۆڤ هه‌روا به ئاسانی ئه‌مرۆ ناداته ده‌ست سبه‌ی ئه‌گه‌ر دۆزراوهیهكی ئه‌مرۆی لا نه‌بێت ، ره‌نگه ئه‌و دۆزراوه‌ی ئه‌مرۆ ته‌واو نه‌بێت ، به‌لام گرنگ ئه‌مه كۆتا نی یه‌و هه‌میشه دۆزینه‌وه‌و بیركردنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت ، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤیشه دووركه‌وتنه‌وه له چه‌قبه‌ستوی و گۆرانی هه‌میشه‌ی به ئاراسته‌یه‌ك بیر سه‌ركرده‌ی ئه‌و ته‌وژمه ناوخۆی یه‌ی مرۆڤ بێت بۆ بینی و دۆزینه‌وه زیاتر لەمەوە مرۆڤ دەتوانێت بگاتە دانایی و ببێتەوە خاوەنی بیر و هزری راستەقینەی خۆی ، ئەو کات تێدەگەین کە بیری مرۆڤ کلیلی هەموو دەرگاکانە .