کچەکانتان مەشارنەوە کورەکانتان جوان پەروەردە بکەن
3 مانگ پێش ئێستا
کچەکانتان مەشارنەوە، کورەکانتان جوان پەروەردە بکەن، ئەمە وتەیەی ئەنشتاینه كه ڕه‌نگه لای كه‌سانێك گرنگ نه‌بێت و پاساوی بێمانایان بۆی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م وته‌یه چ له ناوه‌رۆك و چ له‌و باكگراوه‌نده‌وه كه له پشت دهربڕینییهوهیه، وته‌یه‌كی ئاسایی نییه، بارته‌قای كتێبێك مانای هه‌یه.
په‌ره‌وه‌رده بناغه‌ی بیناكردنی بوونه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی مرۆڤه و به‌بێ په‌روه‌رده مرۆڤ له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه نه‌ك ڕووبه‌ڕووی ناته‌واوی ده‌بێته‌وه، به‌ڵكو ڕه‌نگه له زۆرباردا ببێته هۆی بارگرانی چ بۆ خۆی، چ بۆ خێزانه‌كه‌ی، چ بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی، بۆیه فه‌رامۆشكردنی په‌روه‌رده‌ی مرۆڤ، هه‌نگاوی یه‌كه‌می پاڵنانی مرۆڤه، به‌ره‌و سه‌ره‌ڕۆیی و تاوان و تێكدانی نه‌زمه كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه.
ئه‌گه‌ر خانه‌واده‌كان ڕۆڵه‌كانییان به باشی په‌روه‌رده بكه‌ن، ئه‌وه ده‌زانن هه‌موو مرۆڤێك ڕێزی خۆی هه‌یه و نابێت ئه‌و رێزه له هیچ بارودۆخێكدا بشكێنرێت، واته ئه‌گه‌ر خانه‌واده‌كان ڕۆڵه‌كانییان باش په‌روه‌رده بكه‌ن، ئه‌وا له كاتی بینینی كچێك ئه‌گه‌ر بێپۆشاكیش بێت، ڕێگه به‌خۆیان ناده‌ن بێڕێزیی و سوكایه‌تی پێبكه‌ن و په‌لاماری بده‌ن، به تایبه‌ت كچێكی گه‌نجی وه‌ك ئه‌و كچه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی، كه ڕه‌نگه دڵخۆشی خۆی له پۆشینی جلوبه‌رگێكی كراوه‌دا ببینێت.
با واز له‌وه بهێنین كه ئه‌و جلوبه‌رگه چۆنه، كه ڕه‌نگه زۆربه‌مان به شیاوی نه‌زانین و بۆچوونی خۆمان هه‌بێت، به‌ڵام ڕه‌نگه بۆ كچێكی گه‌نج پۆشینی ئه‌و جلوبه‌رگه مانای تری هه‌بێت و به‌شێك بێت له‌و غه‌ریزه گهنجییانهی كه له‌و ته‌مه‌نه‌دا بۆ مرۆڤ درووست ده‌بێت و خۆی وه‌ك شكێنه‌ری دابونه‌ریت بزانێت، به‌ڵام كاتێك كۆمه‌ڵگه ته‌نها له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه له ژن بڕوانێت و هزر و هێزی فه‌رامۆش بكات، له ئه‌نجامدا ئه‌و جۆره ڕووداوانه ده‌خولقێن، كه جگه له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی تێكچوونی نه‌زمی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه و نیشاندانی ڕووه تراژیدییه‌كه‌ی دۆخی ژنان، له هه‌مانكاتیشدا هه‌موو مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژدان ده‌هه‌ژێنێت، هه‌روه‌ها پێویسته ببێته خاڵێكیش كه ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستاندا، به به‌رنامه و ستراتیژییه‌تی خۆیاندا بچنه‌وه و زیاتر د‌رك به‌و كلێنانه بكه‌ن، كه له په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه.
ئه‌وه‌ی بینیمان ئازاردانی كچێكی گه‌نج بوو، له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك نێری بهخێوكراوهوه، ئه‌مه ئه‌و ڕاستییه نیشان ده‌دات، كه په‌روه‌رده و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌مان له ژێر مه‌ترسیدایه، خستنه‌ڕووی ڕاستییه‌كه له باره‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئێستا، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوێنده‌وارن و به‌شێكی زۆرییان خاوه‌نی بڕوانامه‌ی خوێندنن، به‌ڵام نه خوێندن و نه په‌روه‌رده‌ی خێزانی نه‌یتوانیوه باش په‌روه‌رده‌یان بكات، فێرنه‌بوون كه ژن وه‌ك مرۆڤ ببینن و مرۆڤایه‌تییه‌كه‌ی بخه‌نه پێش هه‌موو ناو و ناونیشانێكی تره‌وه، بۆیه له‌مجۆرە ڕووداوانەوە بۆمان دەردەکەویت، ئێستا له هه‌موو كات زیاتر كۆمه‌ڵگای ئێمه پێویستی به ڕیفۆرمی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده فه‌رامۆش بكه‌ین، ده‌بێت چاوه‌ڕێ بێت، كه ئەوەی لە سلێمانی روویدا، له شاره‌كانی تری كوردستان ڕوو بداته‌وه.
له ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه، خێزان ئه‌ركی گه‌وره‌ی له ئه‌ستۆدایه، دواتر خوێندنگا و په‌یمانگا و زانكۆكان و كۆمه‌ڵگا، ئەگەر ئەرکەکان وەک خۆیان جێبەجێ نەكرێن، ئه‌وا له ئێستا زیاتر ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە لێواری داڕوخان نزیك ده‌بێته‌وه و مەترسی له‌سه‌ر ژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا درووست دەبیت.
حەیات مەجید