گرنگترین ئەو خواردنانەی کە پێست بە گەنجی و تەندروستی دەهێڵێتەوە
2 مانگ پێش ئێستا
دکتۆر شادیار حه‌مه‌لاو
بێگومان خۆراکی ته‌ندرووست کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر پاراستنی پێست و بریقەدارکردنی و هێشتنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی ته‌ندرووست.
ئەم خواردنانە سودێکی زۆر گرنگیان هەیە بۆ پێست :-
ڕۆنی ماسی یاخود ( Omega 3 ) زۆر گرنگه بۆ هێشتنه‌وه‌ی پێست به شێوه‌یه‌کی ته‌ندرووست.
گوێز:- کە ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین ئی و پرۆتین که سوودێکی زۆر به جوانی پێست ده‌گه‌ێنێت..
بیبه‌ری سور یان زه‌ردی شیرین :- ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین ئه‌ی و سی، چرچ بوونی ڕوخسار دوا ده‌خات و به‌سووده بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که پێستیان وشکه.
ته‌ماته :- سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه بۆ به ده‌ست هێنانی ڤیتامین سی و پێست له تیشکی خۆر ده‌پارێزێت و پیربوونی ڕوخسار دوا ده‌خات.
شوکولاته‌ی ڕه‌ش:- که له سه‌دا 70 ی له کاکاو پێکهاتووه و به‌سووده بۆ پاراستنی پێست و دژه چرچ بوونی پێسته.
چای سه‌وز :- دژه پیربوونه و پێست ده‌پارێزێت له تیشکه زیانبه‌خشه‌کانی خۆر.
دکتۆر شادیار حه‌مه‌لاو
- پزیشکی پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشیەکانی پێست.
- ماسته‌ر له‌نه‌خۆشیه‌کانی پێست، له‌نده‌ن بڕیتانیا.
- پسپۆڕی جوانکاری پێست، ئه‌ڵمانیا / هندستان
ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی پزیشکانی ئه‌مریکی.