مانیکور و شێرپەنجەی پێست
3 مانگ پێش ئێستا
لە ئێستادا خانمان لە تەواوی وڵاتانی جیهاندا بۆ جوانتر دەرکەوتنی دەست و پەنجە و نینۆکەکانیان ڕوو لە سەنتەرەکانی جوانکاری دەکەن و چەندین ماددەی جۆراو جۆر بۆ درێژکردن و ڕەنگ کردن و جوان هێشتنەوەی نینۆکەکانیان بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بەکار دەهێنن
بەڵام ئەمە تا چەند تەندروستە؟
لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لە پێگەی "Nature Communications " بڵاوکراوەتەوە لێکۆڵەران گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەکی کە ئەو تیشکەی لە ئامێری تایبەت بە وشککردنەوەی جێڵەکاندا بەکار دێت کە تیشکی سەرو وەنەوشەییە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەکات و خانەکانی پێست لەناو دەبات