بـاوک ھیچکات نایەوێت لاواز دەربکەوێت...

2 مانگ پێش ئێستا

ئەم فیلمە جگە لە کۆبوونەوە و ڕوبەڕوبونەوەی نێوان دوو ئەکتەری ناوازەی وەک کریستیەن بەیڵ و ڕاسڵ کرو، لە ھەمانکاتدا چەند پەیامێکی زۆرقوڵ و مانادار لە خۆ دەگرێت، گرنگترینیان؛ قوربانی باوکە لە پێناو خانەوادەدا، چونکە باوکەکە سەرەڕای ئەوەی خۆی قوربانی جەنگی ناوخۆ بووە و بەھۆیەوە قاچێکی زیانی پێکەوتووە و بۆتە خاوەنپێداویستی تایبەت، بەڵام لە ھەمانکاتدا منداڵێکیشی نەخۆشییەکی کوشەندەی ھەیە و بۆ چارەسەرکردنیشی پێویستی بە بڕە پارەیەکی زۆر هەیە، هەربۆیە ناچارە ڕیسک و ئاڵنگارییەکی گەورە بە ژیانی تایبەتی خۆیەوە بکات. لەو پێناوەدا لە بەرانبەر بڕە پارەیەکدا ئەرکی گواستنەوەی (ترسناکترین تاوانبار), دەگرێتەئەستۆ تاوەکو لە لایەک بۆ منداڵەکانی بسەلمێنێت کە ئەو کەسێکی جوامێرە و دەستوپێ سپی و لاواز نیە، لە ھەمانکاتدا بە بڕە پارەکەیشی نەخۆشی منداڵەکەی پێ چارەسەر بکات. دواتریش پەیامێکی تریش لە خۆ دەگرێت ئەویش جوڵاندنی ھەستی سۆز و بەزەیی تاوانبارەکەیە لە بەرانبەر ڕەوش ودۆخی ئەو پیاوەی ئەرکی چاودێریکردن و گواستنەوەکەی گرتۆتە ئەستۆ! لە ڕاستیدا ھەموو جارێک لە بارەی ئەم فیلمەوە دەڵێم؛«یەکێکە لە فیلمە جوان و تایبەتەکانی نێو دونیای وێسترێنەکان کە ھەڵگری کۆدێکە ھەم لە نێوان هەستی باوک و خانەوادەکاندا، ھەمیش لە نێوان تێڕوانینی قوربانی و جەلاد و تاوانبار و چەتەکاندا».
3:10 to Yuma 2007 ‧Western/Action
شــادمان محەمـەد