چۆن ئابوری کوردستان و ھەلیکار، گەشە دەکات؟

5 مانگ پێش ئێستا

یاسین حەمە غریب
ئەم نوسینەی خوارەوە ھەڵسەنگاندنی منە، لەسەر گەشەی ئابوری ھۆڵەندا، و ھەندێک لایەنی پۆزەتیڤی ئەو گەشەئابوریە، کە دەگونجێت لەگەڵ گەشەی ئابوری و ھەلیکاری کوردستاندا .(پەندێکی ھۆڵەندی دەڵێت: دەبێت پارە، وەک تۆپەڵە بەفر خل بکەیتەوە، ھەتا گەورەتر بێت و ببێتە تۆپێکی گەورەی بەفر ) واتە پارەکەت گەشە بکات:
١- بۆ ئەوەی گەشەی ئابوری لە کوردستاندا ڕوبدات، ئەوا دەبێت سیستەمی بانکی ھەبێت لە کوردستاندا و ھاوووڵاتیان و کۆمپانیاکان، بەئاسانی بتوانن لە بانکەکانی کوردستان پارە و سەرمایە قەرز بکەن یان موچە و پارەکانیان دابنێن.
٢- دەبێت بانکەکان حکومی نەبێت!! بەڵکو بانکەکان کۆمپانیای قازانج وویست بێت، بەڵام حوکومەت چاودێری بانکەکان بکات (لە فێڵ و فڕ)و گەرەنتی پارەدانانی ھاووڵاتیان بکات، بۆ پارەکانیان کە لەو بانکانەدا دایدەنێن.
٣-  بانکەکان دەبێت قازانج ویست بن و قازانج بکەن!! کەواتە، پارە دەدەن بە سود بە قەرز  بە کۆمپانیاکان و بە ھاووڵاتیان، ھەتا کاری پێوە بکەن یان خانووی پێ بکڕن!! وە پارەی  سودیش، دەدەن بەو ھاووڵاتیانەی کە پارەکانیان دادەنێن لە بانکەکاندا!!
بۆ نمونە ئەگەر کەسێک ١٠٠ دەفتەر دۆڵار دابنێت لە بانکدا ئەوا ساڵانە  ٪ ٢ ی پارەکەی کە دەکاتە ٢ دەفتەر سود لە بانک وەردەگرێت!!!  بانکەکانیش پارەی نوستوی ھاووڵاتیان، دەداتەوە بەقەرز بە کۆمپانیاکان یان ھاووڵاتیان، ھەتا کاری پێوە بکەن، بە ڕێژەی سودی ٪ ٤ !!! واتە بانک بۆ ھەر ١٠٠ دەفتەر کە دەیدەنە قەرز بە ھاووڵاتیان، ساڵانە ٤ دەفتەر وەر دەگرێت!!! کەواتە ئەو پارەیەی لەبانکدایە پارەی کۆمپانیاکان و ھاووڵاتیانە،  بەقەرزیش دەدەیدەنەوە بە کۆمپانیاکان یان  ھاووڵاتیانی تر کە پێویستیانە و دەیخەنە کار و پڕۆژەوە،  کەواتە بانک ٪ ٢ قازانج دەکات !!! و پارەی خەڵکیش سەلامەت دەبێت لە دزین و سوتاندن و ھەڵخەڵەتاندن!!!! چونکە لەم حاڵەتەدا حوکومەت گرەنتی پارەی ھاووڵاتیان دەکات لە بانکەکاندا (کەواتە نابێت خەڵکی لەپارەکەی بترسێت کە لەبانک دا دایدەنێت) . حکومەتیش دەتوانێت پارە لە بانکەکان قەرز بکات بەسود (بۆ نمونە بۆ موچە لەکاتی پێویستدا)،  یان پارە دابنێت بە سود !!!
٤ - من لەو بڕوایەدام ئەو پارەیەی کە لە کوردستاندا ھەیە لە ماڵەکاندا و لە ژێزەمینەکاندا، زیاترە لە پارەی ھەموو بانکەکانی ھۆڵەندا! بەڵام زیرەکی ھۆڵەندا لەوەدایە کە بەپارەکەیانەوە کاردەکەن، بەوەش ھەموان قازانج دەکەن ( ھاووڵاتیان و کۆمپانیاکان و حوکومەتیش)
٥ - ئەگەر خەڵکی بەئاسانی بتوانێت قەرز بکات لەبانکەکان ( بێگومان قەرزکردن دەبێت مەرجی خۆی ھەبێت ، وەک موچەخۆربیت ،کە بتوانیت قەرزەکە بدەیتەوە یان پلانێک بۆ کۆمپانیایەکی سەرکەوتوو کە بتوانێت گرەنتی قەرزەکە بکات )، کەواتە ئەو قەرزەی کە ھاووڵاتیان دەیکات ، پارە قەرزەکە دەخەنە بازاڕ و کارەوە ،
٦ - ئەو قەرزەی کە دەخرێتەکارەوە ، لەڕێگەی کۆمپانیاکان یان دروستکردن و کڕینی خانوو لەلایەن ھاووڵاتیانەوە ، ئەوا بەوەش ھەلی کار و بازاڕی فرۆشتن ، زیاد دەکات.
٧ - کە ھەلی کار و بازاڕ ، زیادی کرد ، ئەوا ھەموان باج دەدەن ، کە باجیش درا ، ئەوا خەزێنەی حوکومەت ، پڕ دەبێت ( نەک گیرفانی سیاسەتبازەکان) !!!! ، ئەو پارەی خەزێنەیەش، دیسانەوە بەکار دەھێنرێتەوە بۆ پرۆژەی جیاواز ، بەوەش ووڵات ئاوەدانتر دەکرێتەوە و ھەلی کاریش زیاتر دەبێت و بازاڕیش دەگەشێتەوە
٨ - کە سیستەمی بانکیت ھەبوو ، ئەوا دەبێت کارتی زیرەکیشت ھەبێت ، کە خەڵکی بە پارەی کاش،  شتو مەک و خواردن نەکڕێت !!! بەڵکو بەکارتی زیرەک شت و مەک و خواردن بکڕێت !! ئەو کاتە پارەی زۆربەی ھاووڵاتیان لە بانکەکاندا دادەنرێت و زۆرترین کاتیش لەبانکدا دەمێنێتەوە ، بەوەش زۆربەی ھاووڵاتیان سودی لێ دەبینن بۆ قەرزکردن.  وە ھەلی کار زیاتر دەبێت و ئابوری کوردستانیش،  دەگەشێتەوە. 
٩ - بۆ ئەوەی کەحوکومەت باج لە ھەموو سەکتەرەکان وەربگرێت ، بۆ پڕکردنی خەزێنەکەی ، ئەوا دەبێت سیستەمی کارتی زیرەک ، بکاتە ئیجباری بۆ دوکانەکان !!! خەڵکی ھان بدەن ، ھەتا بە پارەی کاش ، شت و مەک نەکڕن  ، بەڵکو لەڕێگای کارتی زیرەکەوە پارە بدەن و پسوڵەی کڕین لە دوکانەکان وەرگرن !!! بەوەش باجی حوکومەت بە ئۆتۆمات دەچێتە سەر پسوڵەی شت کڕینەکە، واتە باجی حوکومەتیش نافەوتێت !!!! 
١٠- کە ھەلی کاریش ھەبوو ، ئەوا خەڵکیش پارەی دەبێت ، کەخەڵکیش پارەی ھەبوو ، ئەوا پارەکەی  خەرج دەکات و دەچێتە سەیران و سەفەر. کەواتە لەم حاڵەتەدا ، گەشتوگوزار و ھاوینەھەوارەکان و ژینگەش دەبوژێنەوە و زیاتر سەوز و جوان دەبن  و ھەوای تەندروستیش دروست دەبێت.
١١ - کە پارەی زۆریش خەرجکرا ، ئەوا باج حکومەتیش کە لەسەر شتومەکەکانە،  زیاتر دەبێت ، کەواتە حوکومەتیش قازانج دەکات. بەوەش حوکومەت دەتوانێت ئاسودەیی و بەختیاری بۆ خەڵکی دابین بکات و ئاسایشی نەتەوەیی و کوردستانیش بپارێزێت. ئەگەر کەسانێکیش بێکار بوون ئەوا بڕە پارەیەکی یارمەتی (واتە سۆسیال) بداتە بێ کارەکان !!! کەواتە بەکورتی و بە کوردی، بەدیجیتاڵکردنی موچە و  باج و بانک و  بازاڕ دەبێتە ھۆی گەشەی ئابوری!!! ئەوەش کارێکی زۆر ئاسانە ، ئەگە حوکومەت بیەوێت و پارە لەو پرۆژەیەدا سەرف بکات!!!! من دەتوانم ھەمووی بکەمە دیجیتاڵ (بێجگە لەبانک ، چونکە بانک سیستەمێکی تایبەتی جیھانی ھەیە)