ژمارەی پێوانەیی شكاند
5 مانگ پێش ئێستا
شاروخ خان پاش 4 ساڵ گەڕانەوە ژمارەی پێوانەی شکاند و بەدڵی خەڵکی و ڕەخنەگران بوو
فیلمی(پەتان)ـی شاروخ خان لە 25ـی ئەم مانگە پەخشکرا، پێشوازیەکی زۆر باشی لێکرا، توانی ژمارەی پێوانەی بشکێنێت کە هیچ فیلمێکی بۆلیود لە مێژوودا نەیتوانیوە بە سێ ڕۆژی سەرەتایی ئەم داهاتەی هەبێت. داهاتی سێ ڕۆژی سەرەتایی لە جیهاندا 313 کرۆری هیندیە بەرامبەر بە 36 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی. ئەمە لە کاتێکدا تێچووی 250 کرۆرە. نمایشی بە پێشوازیەوە بەردەوامە و چاوەڕێ دەکرێت ببێتە پڕ داهاترین فیلمی بۆلیود لەناوخۆی هیند لە مێژوودا کە خۆی بەناوی فیلمی (دەنگاڵ)ـەوەیە.
پەتان تەنیا بە سێ ڕۆژ هاتۆتە پلەی 44ـەمین فیلمی مێژووی بۆکس ئۆفیسی هیندستان.
ڕەخنەگرانی هیند و جیهان پەسنی فیلمەکەیان کردووە، لە هیند زۆربەی ڕەخنەگران زۆر بە فیلمێکی باشیان داناوە. تەران ئەدارشی ڕەخنەگری بەناوبانگی هیندی 4.5 لە 5 داوە بە فیلمەکە.
کاپ کلارک لە گاردیان 3 لە 5 داوە بە فیلمەکە و دەڵێت لە ئێستادا بەچێژترین فیلمە لە سینەمادا بینەری بیت.
لە ڕۆتین تۆمایتۆس 93% دراوە بە فیلمەکە لەکۆی 14 پێدچوونەوە.
س: سینەما تیولیب