بەرزبونەوەی نرخی دۆلار

4 مانگ پێش ئێستا

گوڵاڵە سدیق
زۆربەی ئەو ناجێگیریەی نرخی دۆلار و بەرزبونەوە ناسروشتییە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە گروپەکانی دۆلار و ڕاگەیاندنەوە هەیە.
ــ سەرمایەدارەکان کە سیاسی گەورەیان لەپشتە( جامبازەکانی دۆلار)، ئامادەییان تێدانیە بچن مامەڵە پێشکەش بە بانکی ناوەندی بکەن و لەڕێی بانکی ناوەندییەوە دۆلار بکڕن، بەڵام شەوانە لە گروپەکانی دۆلارەوە هەمو شەوێک ١٠٠٠ دینار دەخەنە سەر نرخی دۆلار.
ــ ڕاگەیاندەکان بە ئەنقەست بێت یان لە نەزانین، بەهەواڵەکانیان دیسان بازاڕ دەشڵەژێنن، بۆ نمونە ئەم نوسراوە: 
لەڕاگەیاندەکانەوە ئەم نوسراوە دانراوە و دەڵێن لە پێنج شەممەوە حەواڵە قەدەغە کرا!
بەڵام لەڕاستیدا نوسراوەکە دەڵێت نوسینگەی ئاڵوگۆڕ (صیرفە) ناتوانن حەواڵە بکەن، تەنها دەتوانن ئاڵوگۆڕ بکەن چونکە مۆڵەتیان تەنها بۆ ئاڵوگۆڕ پێدراوە.
بەڵام نوسینگەی حەواڵە چونکە مۆڵەتی کارکردنیان بۆ حەواڵە هەیە دەتوانن حەواڵەی خۆیان بە ئاسایی بکەن.
هەر بەهۆی ئەم خراپ لێکدانەوە و مانشێتە هەڵانەوە، بازاڕیان بەتەواوەتی شێواندوە، کە ئەمەش ئەجندای گەورەی لەپشتە لەسەر ئاستی دەوڵەت.