فیلمی (The Shadow in My Eye)
4 مانگ پێش ئێستا
هێمن مەحمود
ئەم فیلمە زۆر ناوازەیە، فیلمێکی دانیمارکییەو چیرۆکی هێرشی هەڵەی فڕۆکەکانی بەریتانیا دەگێڕێتەوە بۆ سەر خوێندنگایەکی کچان لەکۆپنهاگن پایتەختی دانیمارک لەکۆتاییەکانی جەنگی جیهانی دووەم.
فیلمەکە بەهێرشێکی هەڵە دەستپێدەکات بۆ سەر ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی کە چوار کەسی تیادا دەبنە قوربانی، بەئامانجی هێرشکردنە سەر دەزگای هەواڵگری ئەڵمانی لەکۆپنهاگن کۆتایی فیلمەکەش بەهێرشێکی هەڵەی دیکەی فڕۆکە بەریتانیایەک کۆتایی دێت بۆ سەر خوێندگای کچان و دەیان منداڵ دەبنەقوربانی..
ئەم فیلمە دەیان پرسیار لەسەر بوونی جەنگەکان لەژیاندا و لایەنی حەق و ناحەق لەجەنگدا و ڕێگەدان بە ئەو هەموو تاوانەی بەناوی جەنگەوە دەکرێت و جەنگی ئیمان و شەیتان، ئاشتی و کوشتار، هاوارکردن و بێدەنگی، قوربانیدان و ڕزگاری، دایالۆگە سەرەکییەکانی ئەم فیلمەن.
هاوکات ئەوەشمان پێدەڵێت لەجەنگدا بێتاوان و تاوانبار لەیەکتری جیاناکرێتەوە و ئاگرەکەی هەمووان دەسوتێنێت، جەنگ کە هات ئیدی هیچ شتێک وەک خۆی نامێنێتەوە
بینینی ئەم فیلمە خێزانییەو بەوێنەگرتنی سەرنجڕاکێش و پەیامی پشت فیلمەکە وکاراکتەری سادەو ژیانێکی سادە دەوڵەمەندەو تا کۆتایی لەگەڵیدا دەمێنیتەوە..پێشنیاردەکەم بیبینن..لەنێتفلێکس بەردەستە.