هاوکێشەی ئابوری کوردستان
4 مانگ پێش ئێستا
زەبەنگ بەهادین نەجمەدین
هەر وڵاتێک بنەمای زانستی نەبوو بۆ بەرێوەبردنی ئابوری و سیاسی هەمیشە لە لێواری دارمانە ، ئابوری رەگی وەستان و خۆراگرییە ، چەکی نوێی سەدە و قەڵغانی پاراستنی نیشتیمان و نەتەوەیە ، بەڵام ئەوەی گرنگە دەبێت ئابوری لەسەر بنەما زانستیەکەی دارێژرابێت و پەیرەو بکرێت لە پێناوی سەقامگیری و بەردەوامی .
کوردوستان لە رووی ئابوری سەرچاوەی زۆرە بەڵام گرنگی بە هیچیان نەدراوە تەنها نەوت و غاز نەبێت ، هەرچی بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی و کانزاکانە خراونەتە بەشی پشتەوەی گرنگییەکانی حکومەت و دەسەلاتی سیاسی .
نەوت ئابوریەکی نا سەقامگیرە لە خۆیدا لەبەر ئەوەی هەمیشە پەیوەستە بە دۆخی سیاسی و ئابوری جیهانەوە بۆیە پشت بەستن بە نەوت وەک سەرچاوەی سەرەکی داهات ئابورییەکی سست بەرهەم دەهێنێت .
هەموو ئەمانە ئەگەر لە وڵاتێکی دامەزراو و زانستیدا پەیرەو بکرێت هێشتا جێگەی سەقامگیریەت نییە جا وەرە لە کوردوستان بێت کە ئووە چەند ساڵە بەرێدەکەین بێ یاسای بودجە و بێ بەرنامەی دارایی و ئابوری ، کوردوستانێک کە هیچ بنەمایەکی زانستی دا نەرشتوە بۆ بەریوەبردنی ئابوریەکی سەرکەوتو ، تەنانەت لە نەوت و غاز زۆرینەی گرێبەستەکان هێندەی لە بەرژەوەندی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نەوت و کەسە سیاسیەکان و حیزبەکاندایە نیو هێندە لە بەرژەوەندی دەوڵات و خەڵکدا نییە .
لە هەر ئەگەرێکی دابەزینی نرخی نەوت کێشە و قەیران بۆ دەسەڵات دروست دەبێت چونکە سیاسەتی ئابوری کوردوستان زۆر بە هەرەمەکی وەک پێوسیتی رۆژانە دەبرێت بەرێوە نە پلانی کورتاخاین و نە پلانی درێژ خایانی نییە .
بابەتی نرخی دراوەکانیش لەولاوە بوەستێ کە تەواو کاریگەری لە قوتی خەلک کردوە ، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ بێ بەرنامەی دەسەلات و حکومەت لەو بابەتەدا ، دەبینین نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوە نرخی کاڵا و شت و مەک لەگەلیدا بەرز دەبێتەوە بەلام لەگەل دابەزینی نرخی دۆلار کاڵاکان نرخیان هەر لە بەرزی دەمێنێتەور ئەمە هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە حکومەت توانای کۆنترۆلی بازار و بازرگانانی نییە لەبەر ئەوەی زۆرینەی بازرگانەکان لە ژێر سێبەری حیزبەکان کار دەکەن چی لە بەرژەوەندی خۆیان و حیزبەکانیان بێت تەنها ئەوە دەکەن ، بێ گوێدانە دەرامەت و ژیانی خەلک ، نەبونی بنەمای زانستی ئابوری ئەمەی لێدەکەوێتەوە کە بازاری سەقامگیر بونی نابێت و هەرچی بیەوێت بە ئاسانی کۆنترۆلی بازاری وڵاتەکەت دەکات ، بۆیە دەبینین نەک تەنها کوردوستان بەلکو عێراقیش کلکی گریدراوە بە ئەمریکییەکان و ئێرانیەکانەوە ، حکومەتی عێراقی وەک حوکومەتەکەی کوردوستان بگرە وێرانتر ئابوریان نییە تەنها بودجەیەکی ساڵانەیە کە برێکەوتنی حیزبی و تایفی بەرێدەکرێت لەبری بنەمای زانستی و ئابوری ، ئەوەی هەیە حیزب و کەس و دەوڵاتانن ژیانی تاک لێرە دیارئ دەکەن سەرەنجام ئەم جۆرە ئابوریانە هەمیشە لەسەر لێواری داروخانەو پەیوەستە بە کاتەوە دەنا لە زوترین کات سیاسەتی وڵاتیش بەخۆیەوە دەروخێنێت .