ئیخوانیزم كەوتۆتە جوڵە
3 مانگ پێش ئێستا
ئارام حاجی عەتا
ئیخوانیزم وەک گای هار کەوتۆتە جوڵە چونکە دەزانێت شۆڕشی ئینتیماو ئازادی سەر ڕێکەوتووە، دەیەوێت ڕاسپاردە خاک و خەڵک فرۆشییەکەی جێبەجێبکات و بانگەوازی بە ئیخوانیبوون بکاتە باری سەرباری پرسی نەتەوەیی و نیشتمانیمان.
گەلۆ ئەم کرمی دارە دواجار لەگەورەبوونیدا جگەلە داعش و قاعیدەو تاڵیبان زیاتر هیچی تری لێدەرناچێت و گەورەبوونیشی لەسەر بنەمای وێرانکردنی پرسی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە.
کەی تێدەگەن؟؟؟
کەی بەهۆش خۆتاندا دێنەوە؟؟؟
کەی بڕیاری لە ڕیشەوە هەڵکێشانی ئەم ئیرتیزاقە ئەدەن؟
کەی بڕیار لە وەرچەرخانی نوکی ڕمی نەتەوەیی و نیشتمانی دەدەن بەرەو سنگی دوژمنان؟؟؟
ئێمە تا هەنووکە نەبوینەتە خاوەن پارادایمێکی ڕاستەقینەی ڕێبەرو خاوەندار بۆ پرسی نەتەوەیی و نیشتمانی و دادپەروەرو یەکسان و ئازادیخواز تا حوکم لە شکستی بدەین و ئاینی سیاسی بە چارەسەر بزانین!!!!
بگەڕێ و بپرسەو بنواڕە ئەو مۆدێلەی کە پێویستمانە لەکوێیەو چۆن جێدەکەوێت؟!
لەخۆتەوە بڕیار مەدە، تەسلیمی ئەم بانگەواز یا ئەویتر مەبە!
هۆشت بخەرەکار و لەوێوە حوکم و بڕیارت بدە.