پەڕۆیەکیش لە سوڵتان و لە حەلیف دادڕن!

3 مانگ پێش ئێستا

حوسێن عەلی شەریف
لە سوچێکی نادیاری هەر شارێکی عەرەبنشنینی عێراقدا، ئەگەر کەسێک قسەیەکی زبر بەرانبەر کوردێک بکات، ئەوە  نوخبەی بەناو هەڵگری دروشمی کوردایەتی ئەیکەن بە باس و خواسی ڕۆژ و نەفرەتبارانی تەواوی عەرەب ئەکەن!
ئەڵبەتە لە بەرانبەر هەر کردەوەیەکی خراپی دەوڵەتی ئیسلامی ئێرانیشدا ، هەمانشێوە کێرڤی قەومییەتیان بەرزئەبێتەوە و فوو لە جەنگی نێوان هەردوو نەتەوەی کورد و فارس ئەکەن!
ئەڵبەتە کورد وەک نەتەوە هەمیشە بیانووی هەیە کە بەرانبەر سیاسەتی حکومەت و نەتەوە داگیرکەرەکانی قسەی ڕەق و زبر بکات، چونکە لە کۆتاییدا ئێمە هەرچی بڵێین و بیکەین ناگات بەوەی کە ئەوان کردویانە بەرانبەرمان، بەڵام ئەوەی سەیرە ئەم نوخبەی کوردایەتییەی فەیسبوک، ئەوەندەی بەرانبەر عەرەب و فارس زمانیان تیژە، چارەکی ئەوە بەرانبەر هیچ خراپەکارییەکی تورک و تورکیا قسەیان نییە!
ئەڵبەتە ئەگەر ئێمە  دوژمنەکانمان  خراپ و خراپتر و خراپترین پۆلێنبکەین، ئەوە گومانی نییە تورک وەک حکومەت و وەک نەتەوەش لە سەروی خراپترینەکانەوەن بەرانبەر کورد!
لانی کەم عەرەب و فارس وەک نەتەوە نەک وەک حکومەت زۆرینەیان ناکەونە دژایەتی میلەتی کورد و کورد لە ناو جەرگەی شارە عەرەبنشینەکاندا کەس لە گوڵێ کاڵتری پێ ناڵێت، بەڵام نەک کوردی باکور، بگرە تەواوی کوردی سەر ئەم زەمینە لەلای تورک جگە لە دوژمنێک هیچی تر نییە!
 ئەوکاتەی کە حکومەت لە ئەنقەرە دژی کورد ئەکەوێتە جەنگ، ئەبینی هەڵوێستی هونەرمەندێکی هەست ناسک کە گۆرانی بۆ پەپولە ئەچڕێت لە کارمەندێکی چنگ بەخوێنی دەزگای میت خراپترە..
هەمیشە مامۆستایەکی تورک، زمانی بەرانبەر کورد لە زمانی جەنەڕاڵێکی سەربازی پیس ترە..
نویژخوێنێکی تورک و سەماکەرێکی تورک هەمان بیروبۆچونیان هەیە لەسەر مەسەلەی کورد.
لەشفرۆشێکی تورک و مەلایەکی تورک لە دژایەتی کورددا هیچ جیاوازیەکیان نیە.
حیزبێکی ئیسلامی و حیزبێکی عەلمانی و حیزبێکی کۆمۆنیستی تورکی، یەک لەیەک دڕندە ترن بەرانبەر کورد.
ئەم میلەتەی کە ناوی تورکە بەدەگمەن کەسێکیان تیا ئەدۆزیتەوە کە بەرانبەر کورد هەڵوێستێکی مرۆڤانەیان هەبێت.
وەرزشەوانیان، هونەرمەندیان، کرێکاری پاککەرەوەی سەرجادەشیان  لە جەندرمە  خراپترن.
کەواتە ئێمە کاتێک ناچار ئەبین لە نێوانی ئەم خراپانەدا دور لەیەکێکیان بگرین، ئەوە بێگومان  ئەبێت خراپترینەکە هەڵئەبژێرین.
جەنگی ئێمە لەگەڵ ئەم خراپترینەدا جەنگێکە کە  ئیمە مەزڵومین و ئەوان زاڵم، ئێمە حەقین و ئەوان ناحەق..
بوونی سۆز و بیانوو هێنانەوە بۆ خراپەکاری تورک، جائیتر بە هۆکاری سۆزی هاودینی بێت یان سۆزی بەرژەوەندی  حیزبایەتی حیزبەکەتبێت، تاوانێکە دەرهەق خودا و ئاین و ئینسانییەت!
تۆ هەرچەند خۆت لە ئاستیاندا بچوک بکەیتەوە هەرگیز ئەوان وەک مرۆڤ سەیرت ناکەن، هاوکارییان پێشکەش بکەیت، ئابورییان بەهێزبکەیت، ببیتە چاوساغیان بۆ لێدانی نەیارەکانیان، لە مینبەر و مزگەوتەکانەوە دۆعای خەیر بۆ سەرکەوتنیان بکەیت و بە برای دینی و بە خەلیفە و سوڵتانی موسڵامانیان حساب بکەیت، هیچ سودێکی نییە بۆت و هەر کە زانییان کوردیت تفت تێئەکەن!