دوای گۆڕان، چی گۆڕا؟
2 مانگ پێش ئێستا
هاوڕێ توانا
لەگەڵ خۆڕا گەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا ،دوو خۆش باوەڕی و خۆش خەیاڵی فەزای سیاسی هەرێمی کوردستان دا دەپۆشێت.
یەکەم
خۆش باوڕی بەوەی کە بزووتنەوەی گۆڕان وەک موسایەک وێنا دەکرێت و لیستەکەشی دەکرێتە ئەو عەسایەی کە هەم سیحرو پۆ خەڵاواتەکانی دەسەڵاتداریەتی ڕادەماڵێت و هەم ئەو خەڵکەی وەک هاوەڵان وباوەڕدارانی موسا کە گیرییان خوار دووە بەدەستی زوڵم وزۆری فیرعەون ئاساکانەوە، ئەوا ئەوان بە عەسای فراکسیۆنی پەرلەمانی لە دەریایی نادادی دەدەن و خەڵک دەگێینە ئەو بەری دادوو سەلا مەتی و خۆشگوزەرانی،
دوو
خۆش باوڕی دووم کە بریتی بوو لە وەی کە دوای ئەم خۆش باوڕیەی یەکەم هیچ نەبێت ڕەوت و ڕێکردنی دەسەڵاتداریەتی
بەو گوشارو کوشینەی کە بزووتنەوەی گۆڕان و هێزەکانی تری ئۆپۆزیسیۆن و سەرهەڵدانی شەقام وجوڵانەوە مەدەنیەکان لەسەر دەسەڵات دروستیانکرد بەخۆیدا دەچێتەوە و ڕیفۆرم لە فۆڕمی حکومڕانی ئەدائی ئیداری دەکات،بەڵام دوای چەند ساڵێک لەم دوو خۆش باوڕیە، حاڵی حاز ئێمە لە بەردەمی دوو شکستی گەورەداین،
شکستی یەکەم
ئومێد بە گۆڕانکاری کزکز دەسوتێتت و پڕۆژەی بەر هەڵستکاری
شەقی بەهێزی بەرکەوتووە گۆڕینی دۆخی باو (موجود) بە رێکارە تاقیکراوەکان سفری سەرەتا بۆتەوە،دۆخەکە وا وێنەدەکرێت کە لە ئێستا دا هیچ درزو کەلێنک بۆ دەربازبوون لە ئارادانیە،تەنانەت نەک جوڵە سیاسی و تێپەڕەکان بەڵکو تەنانەت هەر چەمک و ماناکانی گۆڕان و گۆڕانکاری لەگیانەڵادایە،
شکستی دووم
ئەگەر پێش لەدایک بوونی بزووتنەوەی گۆڕان و خۆپیشاندانەکانی ساڵانی ڕابردوودا ئێمە لە بەردەمی دەسەڵاتێکی بێ باک و خراپ دا بووبین، ئەوا ئەمڕۆ ئێمە لە بەردەمی دەسەڵاتێکی بە پلە ئیمتاز ترسناک و ستەمکارداین دەسەڵاتێک کە ئەکتی سەرەکی نەک تەنها گەندەڵی و نادادیە بەڵکو شوناسی تۆخ و فەلسەفە حکومڕانیەکەی ستەمکاری و چەوسانەوەو نابۆتکردنی هەر دەنگ و ڕەنگێکە کەوا
لە دەرەوەی چوارچێوەکەی بیر لە گۆڕین و گۆڕانکاری بکاتەوە،