ژنان لە کلتوری پیاوسالاریدا پلە دوون
3 مانگ پێش ئێستا
مەوداپرێس- رێبین محەمەد
نه‌جیبه مه‌حموود، ژنێکی چەپ، زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە خەباتی بەرگریکردن لە ژنانی کوردی کردۆتە ئامانجی ژیانی، ئێستاش بەردەوامە، هێشتا پێی وایە، ژنان ئامانجێکی ئەوتۆیان لە کوردستان بەدینەهاتووە، لەم چاوپێکەوتنەدا، لەگەڵ سایتی مەوداپرێس، گرێی دڵی خۆیی دەکاتەوە و وەڵامی پرسیارەکان بە درێژی دەداتەوە، لە پێشەکیدا، مەوداپرێس لێی دەپرسین:
ژن لە کەلتوری کوردی‌دا، زۆر رەخنە دەگرن لەوەی گوزەرانیان نا بەرامبەرە لەگەڵ پیاواندا، ریشەی ئەمە بۆچی دەگەڕێنیتەوە؟
نه‌جیبه مه‌حموود : ره‌خنه گرتن له كلتوری پیاوسالاری و نادادپه‌روه‌ری و نا یه‌كسانی په‌یوه‌ست نیه به ته‌نها یه‌ك كلتور و نه‌ته‌وه و وڵاتێك ، به‌ڵكو ره‌هه‌ندێكی مێژوویی جیهانی هه‌یه ، ژنی كوردیش له‌ناو هه‌مان هاوكێشه‌دایه و بگره به هۆی شوێنی جوگرافی و بێ به‌ش بوون له گه‌شه‌سەندنه‌كانی دنیای سه‌رده‌م هێشتا له‌هه‌مان بازنه‌دا ده‌خوولێنه‌وه ، بۆ نموونه ، ژنی كورد ساڵه‌های ساڵه هاوشانی پیاوان خه‌باتیان كردوه له پێناو رزگاری نه‌ته‌وه‌ی و مرۆیی و نیشتیمانی ، به‌ڵام تاكۆ ئێستا یاسایه‌كی سه‌رده‌م نیه كه ژن وه‌ك مرۆڤ هه‌ژمار بكات ماڤه‌كانی پارێزراوو بێت ، تا ئێستا ژن له ناو یاساكان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی مرۆڤی پله دووه و نه‌تواندراوه له ئه‌رك و ماف‌دا یه‌كسان بكرێت له هه‌موو رویه‌كان بۆنمونه ( له‌رووی میراتی ، هاوسه‌رگیری ، جیابوونه‌وه، مافی دایكایه‌تی ، مافی له‌باربردنی مناڵ و مافی سەفەرکردن و چه‌ندین ته‌وه‌ری تر.) ...هتد
ئه‌گه‌ر تا راده‌یه‌ك بڵێن ژن له هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستان خاوه‌نی ئابووریه‌كی سه‌ربه‌خۆی خۆشی بێت ،ئه‌وه نه‌یتوانیه‌وه له روی فكر و بڕیار خاوه‌ن بریار بێت.
بۆیه ده‌بێت خه‌بات له به‌رامبه‌ر ناره‌زایه‌تی و ره‌خنه‌كان، خه‌باتێكی ریشه‌یی فكری بێت دژی جیاكاری ره‌گه‌زی .
دیاره ره‌خنه گرتنی زۆر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و ئازار و مه‌ینه‌تیانه‌ی ژن تێدا ده‌ژین و رۆژانه رووبه‌ڕووی ئه‌و نادادپه‌روه‌ی و توندوتیژی و سوكایه‌تی و به كه‌م سه‌یر كردن و پێشێلكاریه‌كان ده‌بنه‌وه ، وه له به‌رامبه‌ریشدا تا ئێستا نه‌تواندراوه لێکۆڵینەوەەیەکی قوڵی كێشه و هۆكاره‌كانی پشتی رووداوه‌كان بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌سه‌ر ، بەڵكوو هاتون كۆمه‌ڵگه‌یان به شتی بچوكه‌وه سه‌رقاڵ كردوه تا مڵملانێكی نالۆژیکی له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز به ژن و پیاوه‌وه دروست بكه‌ن كه یه‌كتری تێدا تاوانبار بكه‌ن به روودانی كێشه‌كان، كه له‌راستیدا ده‌بێت وه‌ك دوو مرۆڤی ته‌واوكه‌ری یه‌كتر كۆمه‌لگه به‌ڕێوەبه‌رن و ده‌ورو رۆڵ و نه‌خشیان هه‌بێت له ناو كۆمه‌ڵگه بۆ ئاڵوگۆڕی فكری و ژیانێكی سه‌رده‌میانه دوور له بێرێزی و سوكایه‌تی و توندوتیژی .
مەوداپرێس: هەندێک کەس دەڵێن ژنان خۆیان بەرپرسن لە کێشەکانی خۆیان بەکرداری هەنگاو نانێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان؟
نه‌جیبه مه‌حموود : به‌رپرسیارێتیه‌كان دوولایه‌نه‌ن ، به‌شێكی ده‌كه‌وێته سه‌ر سیستمی حوكمرانی و دەسەڵاتەكان ، وه به‌شه‌كه‌ی تری ده‌كه‌وێته سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به ژن و پیاوه‌وه ئینجا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خودی ژنان چونكه بمانه‌وێت یان نا له ئێستادا سستمێكی پیاوسالاری باڵا ده‌سته، بێگومان بێده‌نگ بوونی ژنان نیشانه‌ی رازی بوونه به‌و ده‌سه‌لاتی پیاو سالاریه‌ی سه‌پێندراوه‌ته سه‌ر ژن ، بەڵام ئه‌وه‌ی گرینگه بیرمان نه‌چێت ئه‌وه‌یه ئه‌و ململانێ ره‌گه‌زیه كه مێژوویه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كۆمۆنه سه‌ره‌تایه‌كانی سه‌رده‌می دایكسالاری، كه ئه‌و ده‌سەڵاته له ژنان سه‌ندرایه‌وه تا ئێستا ئه‌و ململانێ یه به بیانو و پاساوی جۆراوجۆر درێژه‌ی پێ ده‌درێت و به شێوه‌یه‌كی سیستماتێك كاری له‌سه‌ر كراوه و به‌رده وام كاری پێ ده‌كرێت بۆ پاشه‌كشه‌كردن به ژنان، ده‌توانین بڵێن له‌و ووڵاتانه‌ی سه‌ر به جیهانی سێیه‌من زۆر به زه‌قی كاری پێده‌كرێت به جۆرێك له باوه‌ڕ پێهێنانی ژنان ئیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه به باڵای ژنان بڕاوه و ده‌بێت قبوڵی بكات به‌تایبه‌ت به پاساوی ئاینی و ره‌گه‌زی و كلتوری ،كۆمه‌ڵایه‌تی .
له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌وانه‌دا، ژنان رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له پرسه (سیاسی و سه‌ربازی و کۆمەڵایەتی و و په‌روه‌رده‌ی تاراده‌یه‌ك ئه‌ده‌بی و هونه‌ری ) ..هتد
بەڵام بێ گومان رۆڵه‌كان زۆر په‌رش و بڵاوبونه‌یان ده‌ستكراوه نه‌بوونه و ده‌سه‌ڵاتێكی راسته‌قینه‌یان نه‌بووه تا ئه‌و ئالوگۆڕه فكرییه دروست بكات .
بێ گومان رۆڵه‌كانی ژنانیش به پێ بارودۆخی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ئالوگۆری به‌سه‌ردا دێت ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاراسته فكری ناوچه‌ییه و ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌یان بووه تاچه‌ند رێگه‌ی به له‌باركردنی یان ره‌خساندنی زه‌مینه داوه بۆ به‌شداری پێ كردنی راسته‌قینه‌ی ژنان .
لێره‌دا كه به‌شێكی گرینگ له كه‌م ته‌رخه‌می ژنان هه‌یه كه ، نه‌بوونی یه‌كریزی و پشتگیری و هاوكاری یه‌كتر به‌تایبه‌ت له‌و دەسەڵاتە كه‌مه‌ی پێیاندراوه ، نه‌یانتوانیوه خۆیان بپارێزن له بیری پیاوسالاری و باڵاده‌ستی، حیزب و لایه‌نكان و به‌رپرس و خێله‌كان ، به بیریێكی ژنانه لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر پرس و كێشه‌كانی ژنان بكه‌ن به هاوكاری پسپۆرانی بواره تایبه‌تمه‌ندیه‌كان .
مەوداپرێس: ئەو ژنانەی گرنگی بە پرسەکانی ژنان دەدەن، ئەوەندەی کەسی خۆیانی پێ بەهێز دەکەن لەلای حزب و رێکخراوەکانیان، ئەوەندە بە تەنگی کەیسی ژنانەوە نین؟
ناتوانین بڵێن هه‌موو ژنه‌كان وان ، بەڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌بێت بێ گومان ته‌نها په‌یوه‌ندی به ژنانه‌وه نیه به‌لكۆ په‌یوه‌ندی به‌و كلتور و سیستمه‌وه هه‌یه كه ئه‌و ژنانه‌یان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك هێندراوه‌ته‌وه پێشه‌وه و ده‌رفه‌تی كاریان بۆ ره‌خساندون ؟؟ له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ، نزیكی به‌رپرس ، خێڵ ، بنه‌ماڵه ، یان بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ، هه‌تا دوایی هێندراونه‌ته پێشه‌وه ، بۆیه مه‌رج نیه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه ده‌هێندرێنه پێشه‌وه خاوه‌نی هه‌ڵگری ئه‌و پاشخانه فكری و سیاسی و کۆمەڵایەتیه بن كه كۆمه‌لگه و ژنان چاوه‌روانیان لێ ده‌كه‌ن ، بۆیه له‌و بۆشایه فكریه‌دا ته‌نها رێگه‌ی بۆی ده‌مێنێته‌وه جێ خۆقایمكردن و بۆ درێژه دان به مانه‌وه‌ی له‌و شوێنه، ئیتر هیچ شتێكی تر بۆ ئه‌و گرینگی نابێت .
هه‌موومان ده‌زانین كه ئه‌و دەسەڵاتەی هه‌یه ته‌نها بۆ لابردنی ره‌خنه‌كان له‌سه‌ر شانی خۆیان كه نه‌ڵێن بۆچی ژنان به‌شدار نین ، یان بۆ جوانكاری مه‌جلیس و دانیشتنه‌كان بیریان له به‌شداری ژنان كردۆته‌وه ، له هه‌موو مه‌جلیسه‌كیش تا پیاوان هه‌بن ژنان هه‌میشه پاشكۆ بوون ، له كاتێكدا به خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كوردستان و عێراق سستمی كۆتا له سه‌دا 25 ی له ده‌ستوری عراقی دا چه‌سپا ، بەڵام ئه‌وش به‌خراپ به‌كارهێندراوه له‌لایان حیزبه‌كان و ده‌سه‌لاتداران و رێگه‌یان نه‌داوه ژنان سوودمه‌ندی راسته‌قینه بن و رۆڵی خۆیان تێدا بگێرن .
ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه ژنی به توانا‌مان نیه ، به‌ڵكو ژنانی زۆر به‌توانامان هه یه .
مەوداپرێس/ میدیا چۆن مامەڵە بکات لەگەڵ کەیسی ژناندا.
نه‌جیبه مه‌حموود : میدیا ده‌بێت بێلایه‌ن بێت ،وه زۆر به ووریایی مامه‌ڵه له‌گه‌ل كه‌یسه‌كانی توندوتیژی و تاوانه‌كان به‌تایبه‌تی بكات ، هه‌ندێك جار راگه‌یاندن كێشه‌ی كه‌یسه‌كانی قورس‌تر كردوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌سه‌ر ، ره‌نگه سه‌ره‌تا كێشه‌یه‌كی بچوك رویدابیت بەڵام به هۆی گه‌وره‌كردن یان بڵاوكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان ژیانی كه‌یسه‌كان بخاته مه‌ترسیه‌وه، بۆیه به‌رای من كاری میدیا ته‌نها بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری نیه به‌ڵكو ئه‌ركێی ئه‌خلاقی مرۆییشه ، ده‌بێت نهێنی پارێز بێت تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بكات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ، هه‌ندێك هه‌واڵ و زانیاری هه‌یه نابێت له خۆیه‌وه بڵاوی بكاته‌وه تا له راستی و دروستی دڵنیا نه‌بێت و وه به‌شێكیش له زانیاریه‌كان ده‌بێت به جێبهێڵێت بۆ ده‌زگاكانی پۆلیس تا دوای ساخبونه‌وه‌ی تاوان و سەلماندنی راستی زانیاریه‌كان .
نابێت ئه‌وه له یاد بكه‌ین كه مرۆڤ قابیڵی هه‌ڵه‌یه و به‌ڵام هه‌ڵه تا هه‌ڵه جیاوازی هه‌یه ، بۆیه ده‌بێت بیر له دوا رۆژی مرۆڤه‌كان بكرێته‌وه كه ئه‌و تۆمه‌تباره ره‌نگه شتێكی بۆ دروست كرابێت و دوور بێت له راستیه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا ئه‌و كه‌سه بتوانێت بگه‌رێته‌وه ناو كۆمه‌ڵگه و ژیانی ئاسایی خۆی ،نه‌ك وێران كردنی مرۆڤه‌كان.
مەوداپرێس: چ بابەتێک لەم کاتەدا گرنگە لەبارەی دۆخی ژن لەهەرێمی کوردستان باسبکرێت؟
نه‌جیبه مه‌حموود: له هه‌رێمی كورستان هێچ شتێك نیه به قازانجی ژن بێت ، بۆیه باسی هه‌ر بوارێك و بابه‌تێك بكه‌یت یه‌ك دنیا خاڵی گرینگ هه‌یه بۆ باشتر كردنی ژیان و گوزه‌رانی ژنان بۆ نمونه :
1- ده‌ركردنی یاسایه‌ك كه ماڤی مرۆڤ بوون و هاوڵاتی بوونی ژنانی تێدا پارێزراوه بێت .
2- گۆرانكاری له سیستم و مه‌نهه‌جی په‌روه‌رده بۆ نه‌هێشتنی جیاكاری ره‌گه‌زی و به‌رهه‌م هێنانی تاكی ته‌ندروست و كه‌سایه‌تی به هێز .
3- كردنه‌وه‌ی ده‌یان و سه‌دان خولی هۆشیاری بۆ سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌لگه .
4- سه‌روه‌ی یاسا و به سزاگه‌یاندنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی هه‌ستاوبن كوشتن و توندوتیژیه‌كان به‌رامبه‌ر ژنانیان .
5- نه‌هێشتنی بێكاری و هه‌ژاری له نێو ژناندا ، تا ببنه خاوه‌نی ئابوریه‌كی سه‌ربه‌خۆ و به‌و مانانه‌ی خاوه‌نی كه‌سایه‌تی به‌هێز بن له فكر و بریاردان .
6- بایه‌خدان به لایه‌نی ته‌ندروستی ژنان
7- به‌هێز كردنی پێگه‌ی ژنان له سه‌رجه‌م كایه كانی ژیان .
8- پێوسیته ئه‌و ژنانه‌ی خاوه‌ن ده‌سەڵاتن له هه‌ریه‌ك له ، دەسەڵاتەكانی ته‌نفیزی ، ته‌شریعی ، قه‌زائی دەسەڵاتەكانی خۆیان به‌كار بهێنن بۆ به‌شداری پێكردن و باشتر كردنی بارودۆخی ژنان به یارمه‌تی كه‌سانی شاره‌زا له‌و بوارانه‌دا .
9- به هێز كردنی په‌یوه‌ندی نێوان ژنان له سه‌رجه‌م حیزب و رێكخراوه‌كانی ژنان ، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ، راگه‌یاندن .
10- كردنه‌وه‌ی خانه‌ی ئه‌منی بۆ پارێزگاری كردن له‌و ژنانه‌ی كه رووبه‌ڕووی كێشه ده‌بنه‌وه یاخود بێلانه‌ن به هه‌ر هۆكارێك بێت .
11- رێگه گرتن له ئه‌ستیغلال كردنی ژنان و هه‌راسان كردن و ته‌جاوز پێكردنیان له ناو داموده‌زگا و شه‌قام و شوێنه گشتی یه‌كان ، به سزاگه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی سود له لاوازی بواری ئابوری و کۆمەڵایەتی و فه‌رهه‌نگی ژنان ده‌بینن .
ئه‌وانه‌و ده‌یان خاڵی تری گرینگ هه‌ن كه ده‌بێت كاری پێبكریت بۆ باشتر كردنی بارودۆخی ژنان .
AM:11:37:21/07/2017
508
ئه‌م بابه‌ته 1424 جار خوێنراوه‌ته‌وه
تێبینی ئەو چاوپێکەوتنە ساڵی 2017 لە مەوداپرێس بلاو کرایەوە