کەی یاسا بەنیازە دین و شەرع تەڵاق بدات؟؟

3 مانگ پێش ئێستا

د. نگین جەعفەر

بەڕێز قوبادی جەلیزادە لە وەڵامی پۆستێكمدا ئەمە دەنوسێت:
بەداخەوە بەپێی یاسا، کە سەرچاوەکەی شەریعەتە، ژن مافی تەڵاقدانی مێردی نییە و ئەو مافە تەنیا هی پیاوەو بۆی هەیە هەر کاتی بیەوێ گرێبەستی نیکاح -نەک زواج- هەڵوەشێنێتەوە. بەڵام ژن بۆی هەیە لەڕێی دادگاوە داوای جیابوونەوە بکات، دوا بڕیار لای خۆی نییەو لای دادگایە، لای قازی شەرعە. دیارە بۆیە ئەو مافی جیابوونەوە دراوە بە پیاو چونکە (قوامون..) لەلایەکی دی ژن ناقص العقل و دینە و زەعیفەیە و زوو هەڵدەچێ ، پتر لەسەر سۆز دەژی نەک عەقڵ و بیر کردنەوە، بڕیارەکانی دوور بین نین و لێکدانەوەی لەگەڵدا نییە..!! ئەوەی دوەمیان واتە کەژن داوای جیابوونەوە دەکات پێی دەگوترێت  تفریق  نەک طلاق. پیاویش ئەو مافەی هەیە جگە لەمافی تەڵاقدان. لێرەشدا پیاو وەک میراتگرییەکە دوو ئەوەنەی ژنی هەیە. هەم مافی طلاق هەم تفریق، کەچی ژن تەنیا مافی تفریقی هەیە.”

مارتین لوتەر گینگ جونیەر (Martin Luther King, Jr) لە ووتارێکی مێژوویی پڕمانای ئەم سەدەدا باس لە  خەونەکانی دەکات بۆ گەل و نەتەوە و ڕەشپێستەکان کە ئەوسا و ئێستاش مافیان پێشێل دەکرێت.
سەردێڕی ووتارەکە بەم شێوە دەست پێ دەکات
I have a dream
منیش وەک ژنێک و ژنێکی کورد خەونم هەن، ( I have a dream) کە شەرع و دین و دادگا لە یەک جیا بکرێنەوە.

کەی یاسا بەنیازە دین و شەرع تەڵاق بدات؟؟؟؟
ئەمەی خوارەوە دەقی ووتارەکەی مارتین لوسەر گینگ ە، خوێندنەوەی گرنگە، بەس مێژووی پشت ووتارەکە گرنگترینە. 
خوێندنەوەی ئەو ووتارە لە دیدی منەوە بەشێکە لە عیرفانی تاک.

 

https://www.americanrhetoric.com/speeches/mlkihaveadream.htm?fbclid=IwAR0AipWAOTJfTzEHfOgcabiIatb_2b3WEhN2EGYQ9WDN7eAkVsqYoZBmCL4