کەڵەگایی لەناو وڵاتانی ئیسلامیا..
3 مانگ پێش ئێستا
سەعد محەمەد ئەبوبەکر
لە جیاتی پێشەکی.. پرسیار؛ بۆچی لە وڵاتە بەناو ئیسلامییەکانا کەڵەگایی بۆ سەرکردەکان ئەچێتەسەر؟
بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە، ئەبێ بزانین ئێمە چۆنچۆنی (خوا)مان ناسیوە؟ ھەمومان کۆکین لەسەر ئەوەی کە کەس خوای نەدیوە، تەنھا لە ڕێی کۆمەڵێ سیفەتی خواوە ئێمە خوامان ناسیوە، کە پەیامبەرەکانی بە ئێمەیان ئاشناکردوە.
بەھەر ھۆیەک بێ لە ڕێی بانگخوازو ئیسلامییە سیاسییەکانەوە؛ تەنھا دیوە توندەکەی خوامان پێ ئاشناکراوە..کە ئەمەش پڕاوپڕ زەمینەسازکردنە بۆ دروستکردنی (خوا)ی بچوکتر.
مەسەلەن؛ ئەودیوەی خوا کە بە کۆمەڵگا ناسێنراوە ئەمانەیە:
توند لە سزادان(شدید العقاب)،کێی بوێ پارەی ئەیاتێ و کێشی بوێ ڕسوای ئەکا(یرزق من یشاء و یعذب من يشاء).
ئەمە سەرەڕای چەندین حەدیسی تر(خوا ئاگای لە ھەمو جوڵەیەکتەو، جاری وا ھەیە لەسەر یەک وشە(کۆمێنتێک) فڕێدەدرێیتە قوڵترین چاڵی دۆزەخەوەو بەھەزارن ساڵ ئینجا ئەکەویتە خوارەوە).
تۆ خوا لە ڕێگای ئەو سیفاتانەوە ئەناسیت و وێنەیەکی خەیاڵی بۆ دروستئەکەیت لە کەلـلەی سەرتا، لەمەوە ئەگەیتە کوێ؟ ئەگەیتە ئەو شوێنەی کە لەھەر شوێنێ زاڵمێک ئەو سیفاتانەی تیابو؛ تۆ لێت ئەبێ بە خوا (بەڵام بە زمان ناوێری بیڵێت و ئەستەغفیرەڵا ئەکەی).
کاتێ کۆمەڵگا کەڵەگایەکی تیاھەڵئەکەوێ کە سیفەتی توندوتیژی و نانبڕینی تێدابێ؛ ئیتر ئینسانەکانی ناو ئەو کۆمەڵگایە لە مێشکیانا ئەم کەڵەگایە ھاوتەریب ئەبێ لەگەڵ خوا راستەقینەکەیاو، دابەش ئەبن بەسەر دو کۆمەڵەیا؛ ھەندێکیان وەکو خوا کەسە زاڵەمەکە ئەپەرستن (چەکی بۆ ھەڵئەگرن و ڵایکی بۆئەکەن و ڕەسمەکانیان لەسەر تەوقی سەریان دائەنێن)، ھەنێکیشیان لە خوا گەورەکە ئەپاڕێنەوە کە نەجاتیان بدا لەدەست ئەم (مینی خوا)یەو، ئەیانەوێ خوا زەواڵێک بۆ ئەم زاڵمە بنێرێ.. لێرەوە ھیچ ڕوبەڕوبونەوەیەکی مەردانەو پیاوانە نامێنێ و ئیشەکە ئەکەوێتە ئاسمان.
+جولەکەکان؛ ئەو سیفاتانەی خوا زەقئەکەنەوە کە پێداگرە لەسەر ئەوەی کە ئەوان(بنوا اسرائیل)؛ باشترین ئوممەتی سەرئەرزن و پێویستە دەسەڵات لای ئەوان بێ..با کەمینەش بن. ئەم خوایەی کە جولەکەکان ئەیناسن؛ دەقاودەق یەکانگیر ئەبێتەوە لەگەڵ ڕژێمی سەرمایەداری و ئەمانگەیەنێ بە (ئەمڕۆ)و ھەمو شتێ وێران ئەکەن لەپێناوی(ارض اللە الموعود)ا.
+مەسیحیەکان؛ خوایەکی نەرم و نیان ئەناسن کە دەسەڵاتی لە دین جیاکردوەتەوە، ئەمەشە وایکردوە کە لەگەڵ ئەوەی زۆرینەن؛ بەڵام ھەر جولەکە باڵادەست و دەسەڵاتدارە لەسەر زەوی، فەرمانڕەوا مەسیحیەکانیشیان نابن بە فەرمانڕەوا ھەتا(ئۆکەی)لە جولەکە وەرنەگرن.
+ئیسلام؛ خوا بەو شێوەیە ئەناسن کە لە کەسی زاڵما ھەیە، ئەمەش وائەکا یەک لەسەر یەک سەرکردەی کەڵەگا تیایانا دروستببێ و، ئەمانیش نیوەیان ئەکەونە پەرستنی و، نیوەکەی تریش داوا لە خواگەورەکە ئەکەن کە نەجاتیان با لەم وردەخوایانە.