پوخته‌ی داوهشینه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
3 مانگ پێش ئێستا
لەتیف فاتیح
1
له كام وڵاتی دنیا شتی وا هه‌یه سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی له بری پێكه‌وه ده‌ركه‌وتن و پێكه‌وه كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كویس بن و نه‌یانه‌وێ یه‌كتر ببینن،له كاتێكا ئه‌وانه یهكێكێكیان كوڕی مه‌سعود بارزانی و ئه‌وی تر كوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی بن .
2
دوو حزب له مه‌ودای 32 ساڵدا نه‌توانن هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی ناحزبی خاوه‌ن مۆراڵ دروست بكه‌ن و كه‌سیان ئاماده نه‌بن ده‌سبه‌رداری هێزی كه‌وی كراوی خۆیان بن ، پێمسه‌یره كه‌سانێك ئومێدیان له سه‌ر هه‌ڵچنن .
3
له‌م رۆژانه كۆنگره‌یه‌كی گرنگی سێ رۆژه له سه‌ر مه‌ولانا له هۆڵی عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ له گراند ملینیۆم له سه‌ر ئه‌ركی فاروقی مه‌لا مسته‌فا به‌ڕێوه چوو ، مه‌ولانا خالید نه‌ك له مه‌ولانا جه‌لاله‌دین كه‌متر نیه ، بگره زۆر زیاتره ، یه‌كێك له خه‌ونه گه‌وره‌كانی مه‌ولانای ئێمه له رێگه‌ی رێ و رچه‌ی نه‌قشبه‌ندیه‌وه یه‌كخستنی كوردستان بووه ، تازه تازه پارتی و یه‌كێتی په‌روه‌رده‌و زمان و كولتورو ته‌نانه‌ت داب و نه‌ریتیش دابه‌شده‌كه‌ن .
4
له هه‌موو وڵاتێكا لایه‌نه سیاسیه‌كان به دوای خاڵه هاوبه‌شه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ پێكه‌وه بوون ، له كوردستان به دوای خاڵه ناكۆكه‌كاندا بۆ په‌رت بوون ، هه‌ر ئه‌وه‌ش نا رۆژنیه لایه‌نه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی سوك و رسوا كردنی یه‌كتر نه‌ده‌ن.
5
هه‌یه ئیشی به شان و باڵا ههڵدانهو هیچ كێماسیه‌ك نابینێ ، ئێمه كه‌م و كورتیه‌كان ده‌بینین و ده‌ڵێین ئه‌وه برینه ، به پێی په‌نده كوردیه‌كه كاممان دۆستین ، ئه‌وه‌ی درۆت بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێ و ههڵتدهنێ، یان ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێ و قه‌ڵست ده‌كات .
6
ئه‌گه‌ر دادگایه‌كی بگۆو بوێر‌و بڕیارده‌ر هه‌بێت نه‌ك هه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی ده‌بێت ته‌واوی ئه‌م حكومه‌ته بدرێته دادگا‌و سزای ئه‌و هه‌موو جیاوازی كردن و نادادی و سوكایه‌تی كردنه‌یان به میلله‌ت له هه‌ناو دهرهێنرێتهوه .