كۆپتەرەكەی (PKK)!!

2 مانگ پێش ئێستا

هیوا سەید سەلیم

کۆپتەرێک لە رۆژهەڵاتی چیای گارە کەوتە خوارەوە تەواوی سەرنیشنەکانی گیانیان لە دەستداوە، سەرەتا وا بڵاوکرایەوە کۆپتەرکەی هی سوپای تورکیا بووە چونکە ئەو شوێنە دەمێکە مەیدانی شەڕی سوپای تورکیا و گەریلاکانە.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بەو رووداوەهاتووە کە نە تورکیا و نە عێراق تەنانەت هاوپەیمانایش خۆیان  لەو کۆپتەرە بە خاوەن نەکردووە، هەر بە پێی راگەیندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسیش قوربانیەکان چەند گەریلایەکی pkk  بوونە.
ئەگەر راست بێ کۆپتەرەکەی هی سوپای تورکیا نەبێ ، ئەو بە دڵنیای هی pkk ش نیە ئەی گەریلا لەناو ئەو کۆپتەرە چیان دەکرد.
سەرچاوەیەک نووسیویەتی قوربانی ناو کۆپتەرکە شەرڤانی رۆژئاوا بوونە کەهاوپەیمانی ئەمەریکان، کەوایە ئەوەی فڕۆکەکەی خستۆتە خوارەوە دەبێت سوپای تورکیا بێ کە ماوەی ساڵێکە هێزەکانیان لەو ناوچەیەن.
ئەگەر وابێ تورکیا کۆپتەری ئەمەریکی خستبێتە خوارەوە قوڕێکی خەستی بۆ خۆی دەگرێتەوە، بە تایبەت کە دوو مانگی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا.