له‌كه‌ناری كه‌وتنا
3 مانگ پێش ئێستا
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می بڕیاری 688ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه، ئه‌وه‌ش پاش كۆڕه‌وی ملیۆنی كورد، كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌نگی گه‌وره‌ی دایه‌وه‌و شاعیری دیاری كورد شێركۆ بێكه‌س له"خاچ‌و مارو ڕۆژژمێری شاعیرێك" دا له‌ناخه‌وه‌و له‌وپه‌ڕی جوانیدا سوپاسی میدیا‌و كامێرا ده‌كات كه ئه‌مجاره مه‌ینه‌تی كوردیان برده هه‌موو كوچه‌و كه‌نارێكی دنیاوه.
له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 یان ڕونتر هه‌ر له‌دوای ڕیفراندۆمه‌وه، دۆسته‌كانی كورد، ئه‌وانه‌ی به‌دۆست ناوده‌برێن، ئه‌وانه‌ی كاتی خۆی هێڵی 36ی دژه فڕینیان دانا‌و هه‌رێمیان بۆ كورد دروستكرد دوای هه‌فتا هه‌شتا ساڵ له‌چه‌وسانه‌وه‌و زه‌برو زه‌نگ‌و نادادی، هه‌موو پشتیان كردبوه كورد، بیرمه له‌بۆنه‌یه‌كدا وتم، ئه‌مریكا به‌دوای به‌دیلی ئه‌مانه‌دا ده‌گه‌ڕێت هه‌قه ئه‌وانی تر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ن، حه‌مه تۆفیق ڕه‌حیم، ئه‌وكاته به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان بوو، قسه‌كانیش له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان بون زۆر به‌توندی وه‌ڵامیدامه‌وه‌و وتی، ده‌ته‌وێ ئه‌م ئه‌زمونه بڕوخێ، وتم بڕیاری 688 هه‌یه، نه‌یسه‌لماند.
به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌بری ئه‌وه‌ی دۆخی زیندانه‌كان چاكبكه‌ن، له‌بری فه‌راهه‌مكردنی زیاتری ئازادی، له‌بری كرانه‌وه‌ی زیاتر، خه‌ڵكیان داناوه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر ڕاپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌رێم، وه‌ڵامه‌كانیش دانپیانان‌و هه‌وڵدان نین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، وه‌ڵامه‌كان به‌گژداچونه‌وه‌و به‌درۆخستنه‌وه‌ن، "به درۆخستنه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ت".
10 بۆ 15 ساڵه به‌درۆ باسی یه‌كخستنی هێژی پێشمه‌رگه ده‌كرێت، ئێستا به‌فیكه‌یه‌ك ده‌توانرێ هه‌موو ئه‌وه‌ی ناونراوه لیوای هاوبه‌ش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، پارتی‌و یه‌كێتی‌و به‌رپرسانی ئه‌و دوو حزبه ناهێڵن، نایانه‌وێ هێزی پێشمه‌رگه به‌نیشتمانی بكرێت، له‌گه‌رمه‌ی قسه‌و باسی به‌نیشتمانیكردنا، هێزی حزبی دروستده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه دیاره‌و پێویست به‌پینه‌و په‌ڕۆ ناكات.
هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ركات زیاتر بۆنی دوو ئیداره‌یی لێدێت، زه‌برو زه‌نگ‌و جیاوازیكردن له‌نێوان شار‌و شوێنه‌كاندا وه‌ك ڕۆژی ڕون دیاره، هه‌رێم بوه به‌گۆڕه‌پانی ته‌راتێنی توركیا‌و ئێران، هیچ سه‌روه‌ریه‌ك نییه له‌كاتێكدا فڕۆكه‌و میتی توركی له‌كه‌لارو چه‌مچه‌ماڵ‌و سلێمانی ئازادیخوازان تیرۆر بكه‌ن، له‌بادینان‌و هه‌ولێرهه‌ر مه‌پرسه.
زۆر سه‌یره هیچ بۆنه‌یه‌كی نیشتمانی، ئایینی، كۆمه‌ڵایه‌تی، نابێته هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی هه‌رێم ناچاری ئه‌وه‌بكات كه‌مێك به‌خۆیاندا بچنه‌وه، نوكته‌كه لێره‌دایه وه‌ك چۆن وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یان بۆ ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان داناوه، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ده‌مشڕیان بۆ هه‌ركه‌سێك داناوه كه پێیان بڵێت پشتی چاوتان برۆیه.