شوققە و قه‌بر
3 مانگ پێش ئێستا
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
گەر ڕاستە مەلەک نامەیی ئەعمالم ئەنووسێ
با سوور بێ وەکوو خوێنی جگەر خەتتی کیتابم
گۆران
له خۆرئاوا له‌مێژه خه‌ڵک، ده‌ستبه‌رداری به‌هه‌شتی ئه‌و دنیا بوون و بیر له‌و به‌خته‌وه‌رییه ده‌که‌نه‌وه که ده‌شێت له‌م دنیا به‌ده‌ستی بهێنن. بنیامین فرانکلین ده‌ڵێت: "لوتکه‌ی خواپه‌رستی ئه‌وه‌یه، کاری وه‌ها بکه‌ین، خه‌ڵکی ئه‌م دنیایه خۆشی و چێژی لێ ببینن، ئه‌گه‌ر له‌م دنیا له‌پێناوی به‌خته‌وه‌ریی ئینساندا ئیش نه‌که‌ین، زه‌حمه‌ته خودا له‌و دنیا لێمان خۆش ببێت." له ڕوانگه‌ی (هاشم ساڵح)ه‌وه، جیاوازیی نێوان ئینسانی سه‌ده تاریکه‌کانی ناوه‌ڕاست و ئینسانی سه‌روه‌ختی ڕۆشنگه‌ری ئه‌وه‌یه، یه‌که‌میان سووک سه‌یری ژیانی ئه‌م دنیایه‌ی ده‌کرد و ته‌نیا ژیانی ئه‌و دنیای به‌لاوه گرنگ بوو، به‌ڵام دووه‌میان بایه‌خی به ژیان و خۆشییه‌کانی ئه‌م دنیا ده‌دا و ئه‌م دنیای واقیعه‌ی به کاته‌کی و پووچ نه‌ده‌زانی.
عه‌لمانییه‌کان ئینسان بۆ ئه‌وه هان ده‌ده‌ن، له‌م دنیا له پێناوی قه‌سرێکی ڕۆشندا خه‌بات بکات، وه‌لێ ئه‌وه‌ی به‌لای ئیسلامیی توندڕۆوه گرنگه، قه‌برێکی پڕ له نووره. لای سیکولاریستهکان، (مانه‌وه، به‌قاء) گرنگه، لای ئیسلامیی توندڕۆ (له‌ناوچوون، فه‌ناء) جێی بایه‌خه، ئه‌وه بۆیه پیاوانی ئایینیی توندڕۆ، جه‌سته به لایانه‌وه هیچه، ڕۆح له‌کنیان گرنگه. لای سیکولاریستهکان، سه‌رمایه‌ی ئینسان، ژیانه و ژیان له سه‌نته‌ردایه، له‌کن ئیسلامییانی توندڕۆ، مه‌رگ ده‌که‌وێته سه‌نته‌ره‌وه. له کاتێکدا عه‌لمانییه‌کان، هه‌وڵیان بۆ ئه‌وه‌یه، ئینسان بێ ترس و به دڵنیایی بژی، ئیسلامییانی توندڕۆ، به‌رده‌وام به ئه‌شکه‌نجه‌ی قه‌بر و به ئاگری دۆزه‌خ ئینسان ده‌تۆقێنن.
نه عه‌لمانی، که‌سێکی مولحیده، نه عه‌لمانیبوون، دژایه‌تیکردنی ئایینه. وه‌ک چۆن هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی، سیسته‌می خۆی هه‌یه، ئایینیش خاوه‌نی سیسته‌می تایبه‌ت به خۆیه‌تی، عه‌لمانیبوون جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو سیسته‌مه‌یه له یه‌کدی، که به زیانی ئیسلامییانی توندڕۆ، وه‌لێ به قازانجی هه‌ردوو سیسته‌مه‌که (سیاسی و ئایینی) ده‌که‌وێته‌وه.
ئیسلامیی توندڕۆ په‌لاماری ژیان ده‌دات، دنیا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، وه‌ک زه‌ندیق بۆ موسوڵمانی نائیسلامی ده‌ڕوانێت و سووک سه‌رنجی خه‌ڵکانی سه‌ر به ئایینه‌کانی دیکه ده‌دا. ئیسلامیی توندڕۆ، ئه‌وی تا هه‌نووکه‌یش بڕوای به جیهاد هه‌یه و خۆی پێ موجاهیده، ته‌نیا قینی له‌وی دیکه نییه، ڕقی له ژیان، له سه‌رده‌مه‌که، له کۆمه‌ڵگه و له دنیایه. ئیسلامیی توندڕۆ ته‌نانه‌ت ڕقی له خودی خۆیشی ده‌بێته‌وه، ئه‌وه نییه شه‌یدای ڕه‌نگی ڕه‌شه و ته‌نانه‌ت خزمه‌تی ڕیشی خۆیشی ناکات! موجاهید هێنده ڕقی له خۆیه‌تی، ئاماده‌یه خۆی بته‌قێنیته‌وه! بۆیه ده‌بێت له‌کن مه ئاسایی بێت که بڕوای به جیاوازی و ئازادی نه‌بێت، وه‌ک ده‌خوازێت، ده‌ست وه‌ر بداته ژیانی که‌سانی دیکه‌وه و زۆر به ئاسانی هانا بۆ نواندنی زه‌بروزه‌نگ ببات.
(ژنیش که مه‌خلووقێکه له نێوان فریشته و ئینساندا و نزیکترین زینده‌وه‌ره له که‌ماڵه‌وه،)(*) ده‌که‌وێته به‌ر به‌رقی غه‌زه‌بی موجاهید. تا پیاوانی توندڕۆی دینی، زێتر کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵ بکه‌ن، ژیان له ژنان تاڵتر ده‌بێت، ژنان زێتر دووچاری په‌لاماری پیاوان ده‌بنه‌وه و زێتر سووکایه‌تییان پێ ده‌کرێت. له‌و شارانه‌دا که ئیسلامیی سیاسی جێپێی پته‌وه، زۆرترین ژن دووچاری ته‌نگ پێ هه‌ڵچنین و توندوتیژی و کوشتن ده‌بنه‌وه.
*
(*) بالزاک.