وەرزش و ئازار

2 مانگ پێش ئێستا

وەرزش کردن یەکێکە لەو ڕێگا سەرەکییانەی کە بەکار دێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئازاری دەمار و ماسولکە و جومگەکان، بۆیە گرنگە لەهەموو مانگەکاندا و بێ جیاوازی  وەرزش ئەنجامبدرێت، یەکێکیش لەوانە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە کە تیایدا مرۆڤ بەهۆی  بە ڕۆژوو بوونەوە کەمتر حەوسەڵەی وەرزشکردنی دەمێنێت. بۆیە گرنگە کە بزانین لە چ کاتێکدا وەرزش ئەنجامدەدەین و چۆنیش ئەنجامی بدەین. 
ئایا باشترین کات بۆ ئەنجامدانی وەرزش کەیە لەم مانگە پیرۆزەدا ؟ 
١-ڕۆشتن بەپێ لە بەیانیان زوودا  بۆ ماوەی (٣٥-٤٥) خوولەک چانسێکی باشە بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت پارێزگاری کێشیان بکەن و پارێزگاری جومگەو ماسولکەکان بکەن لە ئازار. 
٢- ئەنجامدانی وەرزش کاتژێرێک پێش بەربانگ،  چانسێکی باشە بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت کێشیان دابەزێنن، چونکە توێژینەوە ھەیە دەڵێت ئەنجامدانی وەرزش لە دوای ھەشت سەعات بە ڕۆژووبوون ڕێژەی چەوری سووتاندن زیاد دەکات. 
٣- ئەنجامدانی وەرزش دوای بەربانگ بە سێ کاتژمێر بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت ماسولکە دروستبکەن و ودەتوانن بە ئارەزووی خۆیان بۆ چەند کاتژمێرێک ئەنجامیبدەن،  لەگەڵیدا ئەبێت خواردنی گونجاو و  تەواوکەرە خۆراکیەکان وەرگرن بۆ گەشتن بە ئامانجەکەیان. 
گرنگترین  ئەو خاڵانەی دەبێت ڕەچاو بکرێت چییە لە کاتی وەرزش لەم مانگە پیرۆزەدا ؟ 
١- دوورکەوە  لە تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ بۆ ماوەیەکی زۆر. 
٢- نابێت لە ماوەی ٦٠ خولەک زیاتر وەرزش بکەیت لەکاتی بەڕۆژووبوندا. 
٣- ئاگادار بە  کە شلەمەنییەکان بەشێوەیەکی باش بخۆیت لەکاتی بەربانگ بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ئاوەی  ون دەبێت. 
٤- وەرزش مەکە  ڕاستەوخۆ لە دوای بەربانگ،  دەتوانیت دوای سێ کاتژمێر دەست پێبکەیت. 
٥- ژەمێکی پڕ لەسەوزەوات و میوەھات بخۆ لەگەڵ کەمکردنەوەی چەوری. 
٦- ئاو بەتەنیا بەس نیە بۆ قەرەبووکردنەوەی شلەمەنیەکان، دەبێت شەربەتی میوەی لەگەڵ بخورێت. 
٧- قەرەبووکردنەوەی شلەمەنییەکان دەبێت لەسەرخۆ و هێدی هێدی  بێت نابێت یەکسەر ڕێژەیەکی زۆر بخورێتەوە بە یەکجار .
.د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج