سکاڵا و ئازارەکانی ژنان بەدەست پیاوە کانیانەوە"
3 مانگ پێش ئێستا
زۆرن ئەو سکاڵاو ناڕەزایانەی کە ژنان بەدەست پیاوە کانیانەوە هەیانە.
(۲۰) خاڵ دەخەینە ڕوو ،کەتایبەتە بە ماف و کەمتەرخەمی پیاوان بۆ ژنە کانیان.
۱. بە منەتەوە پارە بدەیت بەژنەکەت ،داواکردنی بەسوکێتی تەماشابکەیت.
۲. ڕێگری کردن و بەهانە هێنانەوە لە هاتووچۆکردنی کەس وکاری ، یان سنوردارکردنێکی زۆر بۆ پەیوەندی یەکۆمەڵایەتی یەکانی بەکەس وکاریەوە.
۳. سەپاندنی بیر و بۆچونی پیاو بەسەر ژنەکەیدا
٤. هەڵەگرتنی بەردەوام و ڕەخنەی زۆر و بەدوایی عەیب گرتنی .
٥. بەسوک تەماشاکردنی کەس و کاری ژن و بەراوردکردنی بە کەس وکاری خۆی.
٦. بێ ئاگای پیاو لە گۆڕانە فیسۆلۆژی وتێکچوونە هۆڕمۆنیانەی کە وابەستەن بەژنەوە.
۷. گەورەکردنی هەڵەی بچوک ،بچوک کردنەوەی کارە چاکەکانی .
٨. بەراوردکردنی ژنی خەڵکی بەژنی خۆت .
۹. ئیهمال بوون لەو شتانەی ژن خۆش حاڵ دەکات و کەپێویستی سەرەکی ماڵن یان تایبەت بەژنن.
۱۰. بەردەوام سەرقاڵ بوونی پیاو ، فەراغی ژن لەپڕکردنەوەی هەست و نەستی ژن .
۱۱. ڕێگری کردنی ژن لە سەفەرکردن ،یان سەفەر کردنی پیاو بێ ژنەکەی.
۱۲.ڕێگری کردنی ژن لە بەها ئازادی یەکان ،کە دین و کۆمەڵگە ڕێگەی دابێت ،وەک :گوفتاری یان ڕەفتاری .
۱۳. ڕێگری کردنی ژن لە ڕووی هەڵبژاردنی کارێک خۆی پێی خۆشە ،کە هیچ لایەنێکی نەرێی نەبێت بۆکەسێتی پیاو.
۱٤. بەردەوام چاودێری کردن و مراقەبە خستنەسەری ، لەکاتێکدا ژنەکەت هیچ ڕەفتارێکی ناشیرین ولادانێکی زەقی لەڕابردوودا نەنواندبێت.
۱٥. ڕێگری کردن و مەحروم کردنی لەچوون بۆبازاڕ ،بە تایبەت کڕینی ئەو شتنانەی کەخۆی پێی خۆشە، وەک :دەرمانی جوان کاری وهەڵبژاردنی کەرەستەی ژنانە وەک :میکیاج و بۆن ...هتد.
۱٦. نەڕەخساندنی هەل وکات بەبیانووی لاواز و تاقەتم نی یە یان ئیشم هەیە ،یان کوێم ئێش دەکات یان جەوم نی یە ئێستابیخەکاتێکی تر ...هتد.
لانی کەم لە هەفتەیەکدا بۆ چونە دەرەوە و جەوگۆڕین پێویستە،بەبێچەوانەوە ،هێشتنەوەی لەچواردیواردا ،بەڕێ کردنی ساتانی سەدان بارە.
۱۷.دەرنەبڕینی ووشەی جوان و عاشقانە لەڕێگەی تەلەفون ویان ڕاستەوخۆ ڕوو بەڕوو.
۱٨. لەبەرچاو نەگرتنی ئەو هەمووە زەحمەت و هەوڵانەی کەلەماڵ ئەنجامی دەدات ،وەسوپاس نەکردنیان .
۱٨.شاردنەوەی زۆرێک لەو شتنانەی زیان بە بەختەوەری ژن و پیاو دەگەیەنێت وەک :نەزانینی دەست کەوتنی پارە و لەچی دا خەرج کردنی ،یان نهێنی یەک کە پێویست بە شاردنەوە نەکات .
۲۰. ستایش نەکردنی ڕووخسار و ئاکار و گوفتارو دەست خۆشی نەکردنی کارەکانی ژن .
"بەهیوای بەختەوەری و پێدانی مافی ڕاستەقینەی ژن "
ئیدریس نوری