دادگای فیدراڵی بۆ ده‌یه‌وێ عێراق به‌ده‌رمانكات
26/01/2023لەتیف فاتیح فەرەج
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
به‌واژۆی نۆ دادوه‌ر بڕیاردرا ناردنی ئه‌و 400 ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه كه هه‌ر عه‌به شه‌كه‌نه‌ی كۆچكردوو مابوو بڵێت به‌هیمه‌تی من سودانی ده‌ینێرێت، دادگای باڵای فیدراڵی ده‌بێت دادگایه‌كی بێلایه‌ن‌و ڕێكه‌وتنسازبێت‌و به‌یه‌كدوری له‌هه‌موانه‌وه دوربێت، ئه‌م وانییه، به‌ڵام هۆكاره‌كان چین، هه‌موتان بیرتانه له 2017 ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كرا، تاپۆ ڕه‌شه‌كه‌شی له‌باخه‌ڵی ئه‌وانه‌دابوو كه ده‌یانوت ئه‌وه‌ی وتبێتی نه‌خێر خائین و سه‌فه‌وی و عێراقچی و خۆفرۆشه، دوای چه‌ند ساڵ له‌و مێژوه ڕیفراندۆمچیه‌كان كه ئێستاش پیاو ناوێرێ ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌كاره‌كه بگرێت پڕجنێویی ده‌كه‌ن و لاسایی قومارچیه دۆڕاوه‌كه ده‌كه‌نه‌وه، باوه‌ڕموایه كه‌س له‌وانه پارێزراونه‌بوو كه ڕه‌خنه‌یه‌كی له‌ڕیفراندۆم هه‌بوو، به‌تیله‌رسنیشه‌وه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو شه‌ریكه نه‌وتفرۆشی خۆشیان بوو، ئێستا ڕیفراندۆمچیه‌كان له‌نه‌خێرنوسه‌كان عێراقچی ترن.
ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی وێڕای ئه‌وه‌ی كه بێلایه‌نی دادگا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه‌و ناهه‌قی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی كوردستان تیایه، به‌ڵام جۆرێكیشه له‌بیرخستنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی تاپۆڕه‌شه‌كه بۆ كه‌ی هه‌ڵگیراوه، خۆ هێشتا ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌ڕمی ڕیفراندۆم بون به‌كابرای سێوخۆریشه‌وه له‌ژیاندان‌و كاتی ئه‌وه‌یه بڕیاره قورسه‌كه بده‌ن‌و تاپۆكه له‌گیرفانیان ده‌ربێنن، ئه‌مه‌م به‌گاڵته نییه‌و به‌ڕاستمه، ئاخر دادگای فیدراڵی ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره پێمانده‌ڵێت فه‌رمون له‌كۆڵی عێراق بنه‌وه، به‌ڵام ئێمه به‌ئامان‌و زه‌مان ده‌ستبه‌رداری عێراقی حه‌بیب نابین‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانیشمان هه‌یه به‌هه‌موو تینی گۆرانی بۆ ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ناهه‌قی‌و سته‌مه‌و ڕێگه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌قانون ده‌ستبخه‌نه بینه‌قاقای هه‌رێمی كوردستان‌و هاوده‌ست له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا سزای خه‌ڵكه‌كه بده‌ن، به‌ڵام په‌یامیشه، جا خۆش خۆش واژۆی بێنرخی "واته بێكاریگه‌ریی" دادوه‌ری كوردیشی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
دادگای فیدراڵی به‌م كاره‌ی كه درێژكراوه‌ی چه‌ند سزایه‌كی پێشتریشه، تۆپه‌كه‌ی خسته پێی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم‌و به‌تایبه‌ت پارتیه‌وه، ئێستا دوا بڕیار لێره‌یه ئایه هه‌ر به‌چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ف‌و كوڵه‌كه ده‌نیشێته‌وه، یان ئه‌مه ده‌كه‌نه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی زۆر مه‌سه‌له له‌گه‌ڵ دادگای فیدراڵی‌و حكومه‌تی عێراقی یه‌كلابكه‌نه‌وه، دادگا ئه‌م بڕیاره‌ی له‌سه‌ر شكاتی یه‌ك پارله‌مانتار داوه، ئه‌ی ئه‌وانی ئێمه ناتوانن، په‌رچه كردارێكی ئاكاری‌و بوێرانه بنوێنن، ئێستا دیاره سزادان‌و ده‌ستنانه قوڕگ چه‌ند ناخۆشه قسه‌ی تر زۆره بۆ وتن.