فۆبـیـای هاندەری كوردی ..

7 مانگ پێش ئێستا

توانا عەبدوڵا
لـــــەم كۆمـەڵـگـایەی ئێمـەدا بـەداخـەوە %90ی بینـەر و هـاندەر و هـەواداری وەرزشی هەڵبژاردەیەكە یـان عـاشقی یـانـەیـەكـە یـان سـەرسـامی یـاریزانێكـە، ئـەوەش هەتـا ئێرە ئـاسـایـیە و مافی خۆیەتی، بەڵام كێشەكە ئەوەیە هەوادارێكی ئاسایی نیە كە تێگەشتبێت یاری و ئەنجام تەنها بردنەوە نیە هەموو یــاریـەك تیمـەكـەت سێ چوار گـۆڵ تۆمـار بـكـات یـاریزانـە نـازدارەكـەت هـاتـریـكی كـردبـێـت و تۆپیش هـەر لــەقـاچـی تیمەكەت بوبێت، هاندەری ئێمە چاوی و خەیاڵی لەوەشە كە چۆن تیمی ڕكـابەر سـووك و چرووك ئەبێت شـاگـەشـكـە ئەبێت بە هەواڵی شكستی تیمەكانی دیكە یان بەتایبەت لـەم سـاڵانەی دواییدا كە ڕكابەریەكی پاك و جوان و چێـژبەخشی ریكۆردشـكێنمـان پێ بەخشرا لـە لایەن دوو ئـەستێـرە و دوو ئـەفسـانـەی زیـنـدوی تـۆپی پێ(لیۆنێل میسی و كریستیـانۆ ڕۆناڵدۆ) كە ریكۆرد نەما نەیشكێنن و جوڵە و نمـایشی سـەرسـوڕهینەرمـان نیشـان دەدەن بـەم تـەمـەنـەشـیـانـەوە یـاریزانێك نەبوو وەك ئەمان چێژمان پێ ببەخشێ و وامـان لێـبكـات دانیشین بەدیـار هەموو جوڵـە و هەنـاسەدانێكیـان لەنێو یاریگادا، كەچی بەپۆستی گاڵتە ئامێز و تەنز و جنێو و قسەی هەلەق و نـاشرین و شەڕ و ئـاژاوە و قسەی بـازاڕی و چەورەی ناوبازاڕ كەوتوینەتە یەكتر ؟!!

كـاكـی هـاندەر و بینەری كوردی ئــاخـر تۆ نـایبینی كــە ئــەم هەڵبژاردانە یـان تیمە ڕكـابەرەكـان چۆن ڕێز لـەیەكتر ئەگـرن لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا نابینی چۆن كریستیانۆ دەست ئـەكـاتـە ملی میسی نـابینی چۆن میسی دەست ئەخاتە نــاو دەستی ڕۆناڵدۆوە و پێكـەوە پێئەكەنن و چێژ لـە شـكـانـدنی ریـكـۆردەكـان دەبینـن تەنـهــا تۆ نـەبێ چـێـژ لـە شـكـانــدنی هـاوڕێـكـانـت ئەبینی بـە لـێـدوان و پـۆست و كـۆمێنت ؟!

ئـێـمـەی هـاندەر ئەگەر ئـاوا بیر بـكـەیـنـەوە ئەوا بـێ گومـان (نەخۆشین) و تـرسـی ئـەوەمـان لـێ نیشـتـوە تـیـمـەكـەمـان نەدۆڕێ  !!
یان یاریزانەكەمان شكست نەهێنێ، بەڵام مەحاڵە لە جیهانی وەرزشـدا تـەنـهـا بـردنـەوە و سـەركـەوتن هـەبێت نـاكرێت و نـەبووە تیـمـێك یـان یـاریزانێك تـاڵـی دۆڕانـدن و شـكـستی نـەكردبێ، مـاڵتـان ئـاوابێ هەڵبژاردەی بەڕازیل حەوت گۆڵی لێكـرا ئەڵمانیـا شـەش گۆڵی خوارد بەڵام پێگەی خۆیان وەك هەڵبژاردەیەكی سەنگین و تۆكمە و لێهاتوو لەمێژودا لەدەست نەدا چونكە بە ئـامار و تۆماركراوە، بـارسیلۆنـا هەشت گۆڵی لێكرا و تۆتنهام حەوت گۆڵی خوارد بەڵام وەك یانە هەمیشە پاڵێـوراون بۆ هەموو نـازناوێك بۆ چونكە لە یانە گەورەكانی جیهانن بە ئامار و تۆماركراوە، ریال مەدرید خاوەن سیانزە نازناوی چامپیۆنزلیگە بە قادش ئەدۆڕێ ئاساییە یان هەندێ شكست دێتە ڕێی هەندێ هەڵبژاردە و یانە تەنانەت یـاریزانە ئەستێرەكانیش ئـاسـاییە و ئەمە سروشتی وەرزشە چونـكـە مـرۆڤ ئـەنـجـامی ئـەدات نـەك ئـامێر نەك بـەرنـامـەیـەكـی كۆمپیوتەرەكەت بێ و هەنگاوەكانی لەیەكچوو و بەرنامەیی بێت هەڵەی تیانەبێ .

وەرزش نـامەی ئـاشـتـیـە و نـاسینی كلتور و فۆلكلۆری كۆی جیهـانە، چێژ بەخشە ئەوەتا لـە هەر ووڵاتێك ئەستێرەیەكی بەخشیووەتـە دونیـای وەرزش لـە بوارە جیـاجیـاكـانـدا دڵـی ملیۆنەهـا خۆش ئـەكـات، ململانێیەكی گەلانـە بۆ پێشكەش كردنی بەرزترین ئـاست ئەگەر ئەم ڕكابەریە نەبووایە چێژ و خۆشی و نمایشی سەرسوڕهێنەر نەدەبوو ..