راگەیاندنی باشور و پەرەسێلكەكانی رۆژهەڵات!

2 مانگ پێش ئێستا

لەنجە عەبدولواحید
كاتێك نەزان و جاهیل دەبێتە راگەیاندنكار و ئەو سێكتەرە گرنگە دەردەكەوێت، سەرەنجامەكەی هەر ئەمە دەبێت، خەجاڵەتی بۆ میدیای كوردی بەرهەم دەهێنێت!

لە وڵاتی مندا، ژنان لە سایەی سەری حەپسە خانی نەقیب و منەوەرانی تردا و لە شاری سلێمانی كچان و ژنان تا ئەمرۆ بە ئازادانە و سەربەرزانە لە گۆرەپانی كاروچالاكیدان، بەڵام لە پایتەخت، لە شاری هەولێر، نەتوانرا كچانی ئازاد لە هەولێر و بادینان بهێننە مەیدان، بۆیە پەنایان بۆ كچانی بەشەكانی تری كوردستان برد و لەوێش كچانی بێ ئەزمون و سەوادیان هێنا، لە پاڵیشیدا هەندێك مونەرمی نێرینەشیان هێنا كە هیچ لە كار و پیشەكە نازانن، ناشزانین بۆ هێنایانن!!
تەنانەت پارتی دیموكراتی كوردستان، لە راگەیاندنی حزبی خۆی، چەند كچ و ژنێكی چالاك و بە ئەرزشی بواری راگەیاندنی هەبون، لەناكاو لە سایەی ئەم سیاسەتە نوێیەیاندا ئەوانیش بونە هەڵم و نەزانەكان بونە ئاغا و شاژنی بوارەكە!

باشوری كوردستان لەمێژە بۆتە كارخانەی گەورەبون و ناوبانگی هەموو كوردێك لە هەر شوێنێكی جیهان بێ، لە حەسەن زیرەك بۆ هەموو ئەوانی تر كە لە باشورەوە ناوبانگیان دەركرد و بونە ئایكۆنی بوارەكانیان. بەڵام پرسیار ئەوەیە بۆچی میدیاكارانی باشور فەرامۆش دەكرێن و خەڵ:انی نەزان دەكرێنە ئایكۆن؟!
پێم ناڵێن هۆی چی یە مرۆڤە نەزانەكانی بەشەكانی تر دەكەنە سیما و روخساری باشور و روخشارە گەشەكەی باشور ناشرین دەكەن؟

بۆ سەرۆكی حكومەت و وەزیری رۆشنبیریش، تێناگەم كەناڵێك هی سەرۆكی حكومەتەكەی باشور بێت و بانگەشەی چاكسازی بكات (چاكسازی چەمكێكی هەمەلایەنە نەك تەنیا بۆ دارایی بێت)، كەچی لە سایەی ئایكۆنە فەیكەكانی رۆژهەڵات، قۆپیە كردن دەكاتە رۆژەڤ و شتێكی ئاسایی؟؟
ئەكرێ سەرۆكی حكومەتەكەمان پێمان بڵێ، بەرنامەی ( سەد پرسیار) سودەكەی چی یە بۆ مەملەكەتەكەی سەرۆك و چی دەخاتە سەر پاشخانی فەرهەنگی كوردستان!

جگە لەوەی بەشێك لەو كەسانەی لە پارچەكانی ترەوە هاتون، ئەگەر سەر بە دەزگا سیخوریەكان نەبن ئەوا زۆرینەیان هاتون وەك وێستگەیەك لە باشورن تا دەگەنە ئەوروپا و كەمینەیەك بۆ كاركردنی راستەقینە هاتون، بەڵام تا دەرۆن، رەفتار و ئاكاری كۆمەڵ تێكدەدەن !

جگە لەوەش، گشت وڵاتانی دەوروبەری كوردستانی باشور، لە دواكەوتوترین وڵاتانی جیهانن، سەرۆكی حكومەت پێم ناڵێتچۆن كەسانی ئەو وڵاتانە دەهێنێت و شوێنە هەستیارەكانی پێ پڕ دەكاتەوە؟ ئایا ئەوانە چ سودێكیان بۆ باشور دەبێت و هەیە جگە لە خۆقەڵەو كردن و هەتك كردنی ئاكاری باشور؟!

چۆن دەكرێت ئاوەها راگەیاندن بكرێت بە سەكۆی تێكدانی كۆمەڵ و لادان و خراپەكاری؟ ئایا حكومەتی هەرێم تێناگات لەوەی ئەمانە درێژكراوەی سیاسەتی پەرەسێلكەن ( ئەو سیاسەتەی ئێران لەمێژە لەرێگەی كچانەوە پەیڕەوی دەكات بۆ چونە ناو ناخی وڵاتانی ترەوە)؟

سەیرە هەرێمی كوردستان، دەیان و سەدان عەقڵی تیابێت، كەچی عاقڵەكان بێكار بكرێن و نەخوێندەوار لە پارچەكانی ترەوە دێنن فێری ئەتوار و ئاكاری خۆیانمان بكەن!
كەی سەرۆكی حكومەت تێدەگات، ئەوەی دەیكات بە یەك چركە لەلایەن راگەیاندنەوە تێكدەدرێت، كەی لە هەستیاری و گرنگی راگەیاندن تێدەگات؟ یان تێگەیشتوە و خۆی دەیەوێ تێكیبدات؟

لەوەش سەیرتر لە هەرێمەكەی ئێمەدا: ئەو هەموو دكتۆرا و ماستەرەی كە تومەز بە قۆپی و بەرتیل و كارتیبەنزین و روخساری جوان هێناویانە، دەكرێن بە پارلەمانتار و وەزیر لە حكومەتەكەی لەمەڕ خۆمان!!