لاپۆرتا گەڕایەوە، دەتوانێ چی بكات؟

6 مانگ پێش ئێستا

زەردەشت عوسمان
خوان لاپۆرتا ناوێكی ناسراویی نێو دونیایی تۆپی پێ وەك سەرۆك یانەی بەرشەلۆنە، لاپۆرتا لە ساڵی ١٩٦٢ لە شاری بەرشەلۆنە هاتۆتە دونیا تەمەنی ٥٨ ساڵە تەنها ڕەگەزنامەی ئیسپانی هەیە .

لاپۆرتا بەشی یاسایی لە زانكۆیی بەرشەلۆنەی تەواوكردوە، یاساناس و سیاسی و مامۆستا و پیاوی كارە.
یەكەمجار لەساڵی ٢٠٠٣ بووبە سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە، ئەو كاتە یانەكە لە دۆخێكی خراپدا بوو تەنانەت بە زەحمەت دەگەشتە خولی یانەپاڵەوانەكان، هاتنی لاپۆرتا دونیایەكی نوێی بەڕووی یانەكە كردەوە ڕۆناڵدینۆ و ڕیكاردی ڕاهێنەر و چەند یاریزانێكی تر بەرشەلۆنەیەكی نوێی و بەهێزیان دروست كرد بە سەرۆكایەتی لاپۆرتا.

لەماوەی ٧ ساڵ سەرۆكایەتی ئەم پیاوە بەرشەلۆنە ١٢ نازناوی بەدەست هێنا، گرنگترین كاریان بە دەست هێنانی ٦ نازناو بوو لە یەك وەرزدا لە ساڵی ٢٠٠٩ ئەوكات گواردیۆلا ڕاهێنەر بوو . 
لاپۆرتا لەدوایی تەواو بوونی ماوەیی سەرۆكایەتی لەساڵی ٢٠١٠ ڕوودەكاتە كاری سیاسی و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كەتەلۆنیا خۆیی بەربژێر دەكات،دواتر دەبێتە جێگری سەرۆكی پەرلەمان بۆ ماوەی دووساڵ . 

هەڵبژاردنی ٢٠١٥ :
خوان لاپۆرتا بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بەرشەلۆنەی كرد لە ساڵی ٢٠١٥، پێش دەنگدان بانگەشەی ئەوەی دەكرد یۆهان كرۆیف دەكاتەوە بە سەرۆكی فەخری یانەكە، ئەریك ئەبیداڵ دەكاتە باڵیۆزی یانەی بەرشەلۆنە. دواتر لە هەڵبژاردنەكان بارتۆمیۆ توانی لە جێگەی خۆیی بمێنێتەوە، لاپۆرتا نەیتوانی متمانەی سەرۆكایەتی وەربگرێت و تەنها لە ٣٣٪‏ دەنگەكانی بەدەست هێنا. 

هەڵبژاردنی ٢٠٢١ :
لەگەڵ نزیك بوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بەرشەلۆنە، لاپۆرتا بە بەهێزی گەڕایەوە خۆی كاندید كرد پشت ئەستور بەو مێژەوە پرشنگەی لەگەڵ یانەكە هەیبوو،دۆخی خراپی یانەكە لەڕووی كارگێڕی و ئەو باكگراوندە سەركەوتوەیی هەیبوو لە بۆ سەرۆكایەتی لاپۆرتایی كردە بەهێزترین كاندید،لەلایەكی تر بێزاری و ڕۆشتنی میسی بووبە ڕاستی لەوە دەرچوو هەواڵێك بێت، قسەی یەكەم كۆتایی لاپۆرتا ئەوەبوو لەگەڵ میسی پەیوەندی بەهێزە و لە یانەكە دەیهێڵێتەوە، جارێكی تر هێز و شكۆ بۆ لاماسیا دەگەڕێنێتەوە. 

ئاماژەكانی سەركەوتنی لاپۆرتا زوو دەركەوتن،دواتر لە ٧ / ٣ / ٢٠٢١ لاپۆرتا بە رەسمی بووبە سەرۆك و بە جیاوازی زۆر پێش ركابەرەكانی كەوت،بەجۆرێك توانی زیاتر ٥٨٪‏ دەنگەكان بەدەست بهێنێ. 

لەدوایی ئەوەی خوان لاپۆرتا جارێكی تر لەسەر عەرشی كورسی بەرشەلۆنە دانیشت، زۆرێك دلخۆش بوونە بەم گەڕانەوە، هەر زوو گواردیۆلا ووتی پیرۆزە جەنابی سەرۆك بژی بەرشە.
كارلیس پیوڵ ئەفسانەیەكی یانەكە بەزووی پیرۆزبایی لێكردو دلخۆش بوو بە گەڕانەوەكەی، 
ڕافائیل یوستی جێگری سەرۆك ووتی میسی و سەرۆك پەیوەندیەكی تایبەتیان هەیە
میسی زۆر دڵخۆشە كە سەرۆكی نوێی لاپۆرتایە
هەر دوایی ئەوەی میسی بەشداری دەنگدانی كرد،لاپۆرتا ڕایگەیاند ئەمە سەلماندنی ئەوەیە كە ووتمان میسی عاشقی بەرشەلۆنەیە
ڕامۆن كاڵدیرۆن سەرۆكی پێشووی ڕیاڵ مەدرید ووتی ئەمە خراپترین هەواڵە بۆ مەدریدییەكان كە لاپۆرتا گەڕایەوە.

لاپۆرتا پارێزەرەكەی میسی : 
ئەوەی لاپۆرتایی گەڕاندەوە ئەو متمانەبوو لە ڕابردوو بەدەستی هێناوە، ئەوەی قسەی لەسەر دەكرێت ئەوەیە ئەم سەرۆكە دەبێت بە فكرێكی نوێ كاربكات كە لەگەڵ ئێستا گونجاوبێت .

 لاپۆرتا بە خێرایی ڕووبەڕووی بەرەنگاری زۆر دەبێتەوە گرنگترینیان مانەوەی میسی یە، بۆ مێژوو لاپۆرتا نەبوایە بەرشەلۆنە ئەفسانەیەكی وەك میسی بە خۆیەوە نەدەبینی، چونكە ساڵی ٢٠٠٥ میسی كێشەی ناسنامەی ئیسپانی هەبوو ڕێگەی پێنەدرا لە خولی ئیسپانی یاری بكات، ماسیمۆ مۆراتی سەرۆكی ئینتەرمیلان بە خێرایی هاتە پێشەوە نزیك بوو میسی بباتە ئیتالیا، بەڵام هێزی كەسایەتی و پاڵپشتی لاپۆرتا وایكرد خێزانی میسی بڕیاربدەن بمێننەوە.

 بەرشەلۆنە دەبێت تا مانگی ٦ بڕی ٢٦٦ ملیۆن یۆرۆ قەرزبداتەوە، قەرزێكی بەبڕی ٧٣٠ ملیۆن یۆرۆ لەسەرە دەبێ لەماوەیەكی كورت بیداتەوە، مانەوەی یان لابردنی كومان كە ئایا لاپۆرتا بە شێوازی كاری ئەم ڕاهێنەرە ڕازییە؟ فرۆشتنی ئەو یاریزانانەی یانەكە پێوسیتی نیە لە گواستنەوە هاوینە. 

بزانین داهاتوو چیمان نیشان دەدات لەسەر لاپۆرتاو سەرۆكایەتیەكەی .