زانستی فیزیا و تۆپی پێ

6 مانگ پێش ئێستا

زەردەشت عوسمان
تۆپی پێی لەم سەردەمە تەواو جیاوازە، ئێستا كە باس لە تیمێكی تۆپی پێی دەكرێت تەنها چەند ڕاهێنەرێك و یاریزانەكان نیە .

كاتێك تیمێك بەباشی دەردەكەوێ و نازناو دەباتەوە چاوەكان تەنها لەسەر ڕاهێنەر و یاریزانەكانە، بەڵام ئەوە تەواو هەڵەیە چونكە چەندین كەسی شارەزا و تایبەت مەند هەیە ئێمە بەرچاومان ناكەون، پێیان ئاشان نین، بەڵام بۆ ئێستای تۆپی پێ ڕۆڵ كاریگەری زۆریان هەیە و لە پشت سەركەوتن و بەرەو پێشچونەكانەوەن .

وەرزی ڕابردوو یانەی لیڤەرپووڵ لە پێناو بەدەست هێنانی پریمەرلیگ زانایەكی بواری فیزیا لە یانەكە دادەمەزرێنی، ئەمەش بۆ یارمەتیدانی دەستەی هونەری تیپەكە .لەكۆتایشدا ئامانجەكەیان پێكاو لە دوایی ٣٠ ساڵ نازناوەكەیان بردەوە. 

لە سەرەتایی ئەم وەرزە (كۆمەڵەی تۆپی پێی مان سیتی) سێ زانایی فیزیایی بواری فەلەكناسی دامەزراندوە. ئەمانە كاردەكەن لە هەڵگرتنی شوێن پێێ یاریزانان بە تەكنەلۆژیایی سێ رەهەندی 3D ، دانانی چەندین كامێرا لە یاریگا و تۆماركردنی داتاكان، ئەمەش واتا شیكردنەوەی سەرجەم جوڵەیی یاریزانان لە یاریگا، كە یارمەتیدەرە بۆ پەرەپێدانی یاریزانان لە ڕووی تەكنیكی و توانایی جەستەیی، هەروەها دیاریكردنی چانسی گۆڵ تۆماركردن . 

دكتۆر نازم جبار كە ڕاهێنەر و ئەكادیمی تۆپی پێیە، جارێك ووتی چەند ساڵێك پێش ئێستا لە خولێك بووین لە ووڵاتی قەتەر، یانەی شاڵكەی ئەڵمانی هاتنە ئەوێ بۆ مەشق و ئامادەكاری سەرجەم ستافی یانەكە پێك هاتبوو لە ١٠٥ كەس. هەڵبەت ئەمانە هەموویان كارێكی دیاریكراو گرنگیان هەیە و پێویستن بۆ تیپەكە. من بیرم لەوەكردەوە دەبێ یانە زەبەلاحەكانی تری وەك بایەرمیونیخ و ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و مان سیتی چەند كەسی جیاواز و تایبەتمەند كاربكەن تا بتوانن ئاوا یانەكە بهێڵنەوە .

لە تۆپی پێی ئێستا هەموو شتێك كاریگەری و گرنگی خۆیی هەیە و لە ووڵاتە پێشكەوتووەكان حسابی وردی بۆ دەكرێت .