ئایا پاریس شایستەی سەركەوتن بوو؟

5 مانگ پێش ئێستا

هەكاری قانع
چامپیۆنز لیگ، قۆناغی كرانە دەرەوە یاری واقعی دەوێ، نە تەنها هێرشبردن فریات دەكەوێ نە بەرگریكردن بە تەنها فریادرەسە، بەڵام لە نێوان هەردووكیان ئەوەی دووەمیان گونجاوترە بۆ قۆناغەكانی كرانە دەرەوەی چامپیۆنزلیگ.

زۆرێكمان پێمان وایە كە پاریس بۆیە شایستە نیە چونكە بایرن یاری باشتری ئەنجامداوە بەتایبەت یاری یەكەم بەڵام پاریس یاریی واقعی و راستەقینەی ئەنجامدا بەتایبەت یاریی دووەم جگە لە بەرگریكردن لە رووی هێرشبردنیشەوە یارییەكی زۆر باشی ئەنجامدا و دەرفەتی گۆڵی زۆریان دروستكرد .

بەردەوام وتومە كە زۆر قورسە لە یارییەكانی چوون و هاتن شكست بەو راهێنەرانە بهێنی كە گرنگی زۆر بە بەرگری دەدەن ، پۆچیتینۆش لەم رووەوە یەكێكە لە راهێنەرە كاملەكان.
ئەگەرچی لە ساڵانی رابردوو كوالێتی یاریزانانی پاریس باشتر بووە بەتایبەت لە بەرگریدا بەڵام پاریس لە ئێستادا یاری واقعی ئەنجام دەدەن و پۆچێتینۆ توانای یاریزانەكانی یاری دابەش دەكا .