مەترسیەکانی موشەك بارانی یٔەمجارەی هەولێر

15/04/2021

کورتیلە رەخنەی سیاسی ژمارە (٢٧)
مەترسیەکانی موشەك بارانی یٔەمجارەی هەولێر

دوێنێ شەو، جارێکی دیکە،فرۆکەخانەی هەولێر درایە بەر موشەك.. بەڵام یٔەمجارەیان، بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان. یٔاشکرایە، هێزی چەکداری تایبەتی، ناتوانی فرۆکەی بێ فرۆکەوان دروست بکات. دروست کردنیشی رەزامەندی وەزارەتی بەرگری دەوێ.
لەم دۆخەی ناوچەکە و عێرا ق و کوردستان پیایدا تێدەپەڕێ، یٔەم یٔاژاوە سەربازییە، زەنگی مەترسی گەورەیە. یٔەویش لەبەر یٔەوەی:
یەکەم: تەکنەلۆژیای نوێی جەنگی بەکار هات، کە یٔەم چەکەش سعودیە و یٔەمریکای هەراسان کردووە.
دوەم: پایتەختی کوردستان، وەکو بەشێکی سیاسەتی یٔەمریکا لە ناوچەکەدا، سەیر دەکرێ. کەوابێ: کوردستان دەخرێتە ناو کێشمەکێشەکانی یٔیقلیمی_ یٔەتۆمی!