بەسەر‌ منداڵەكانتاندا هاوار مەكەن!

20/04/2021

سۆما خالید
هەندێك كات دیمەنی ناشرینی دایك و باوكان بەرامبەر منداڵەكانیان دەبینیت، بەلاتەوە سەیرە كە ناوی دایك و باوكیان پێوەلكاوە چونكە هەڵسوكەوتیان نامرۆڤانەیە، مەرجیش نیە ئەوەێ منداڵی هەبێت نمونە بێت لەشێوازی پەروەردەكردن، كاتێك نازیان پێنادەیت هەوڵیش مەدە ئازاریان بدەیت ئەوان پاك و جوانن، ئەوان ئاوێنەی ئێوەن چۆن رەفتاریان لەگەڵ بكەیت وا پیشانت دەدرێتەوە بۆیە دواتر گلەییان لێی مەكەن گەر نایانتوانی ئەركی ماندوو بون و باشیەكانت بدەنەوە. هەر وەك چۆن دەوترێت چی بچێنیت ئەوە دەدوریتەوە. 

پێویستە دایك و باوكان ئاگاداری رەفتارەكانیان بن بەرامبەر منداڵەكانیان، واتە نابێت روداوێك یان ماندووبونی كاری ڕۆژانەیان وا بكات ببێتە هۆی تۆرەبونیان و هاوار كردن بەسەر منداڵەكانیان و دەستبەجێی لەسەر ئەوان خالی بكەنەوە، گەر بەمشێوەیەش بو دەبێت داوای لێبوردنیان لێبكرێت و بۆیان روون بكرێتەوە. جگە لەوەش زۆر جار گاڵتەپێكردن، ریسواكردن و گوێ پێنەدانیش كاریگەری نەرینی لەسەر دەروونیان بەجێی دەهێلرێت و خۆیان لەكۆمەڵگادا بەكەمی دەبینن و زیانیان پێی دەگەیەنرێت. 

مەرجیش نیە هەمو كات ئەو گرژی و ئاڵوزیەی لەنێوان دایكان و باوكان و منداڵەكانیان روودەدات ئەوان لەسەر حەق و ماف بن، تەنانەت گەر منداڵەكە تەمەنی سێ ساڵیش بێت ئەگەری هەیە لەم رووە زیانی پێی بگەیەنرێت. بۆیە پێویستە شارەزایمان لەداوای لێبوردن بەرامبەر منداڵەكانمان هەبێت و بتوانین تۆرەیی و رەق و كینەكانمان كونتروڵ بكەین تا نەبێتە هۆی ئەوی ئەوانیش هەمان رەفتار و خراپتر لەوانیش دووباره بكەنەوە، هەرچەندە بەرودای سروشتی ناسراوە. 

پاشان هەوڵ بدرێت لەو بارەیەوە شارەزای پەیدا بكەن و هەنگاوی دروست پەیڕەو بكەن، هەڵەكانی خۆتان بزانن و دانی پێیدا بنێن كە بەهوكاری كار كردن و فشاری ئابوری و تایبەت بەژیان دروستبوە ئەوەش بارودۆخی زۆرینەی مرۆڤەكانن كە بونەتە هۆی ترس و نیگەرانی و دڵەراوكی. بە وریاییەوە مامەڵە بكەن و هەمو ئەمانەی سەرەوە كە باس كراوە لەسەر منداڵەكانتان بەتاڵ مەكەنەوە، لەو دۆخەدا ژینگەكە جێی بهێلن یان پێیان بلێن هەڵەمان كردوە و پەشیمانین و مەهێلن درێژە بكێشێت و زوو هەستی پێی بكەن، لەوە دڵنیاببنەوە كە بەو كارە هیچ لەئێوە كەم نابێتەوە و رێز و خۆشەویستیتان لەبەرچاویان كەم نابێتەوە و ئەو كات لەیەك تێگەیشتن لەنێوانتان دروست دەبێت. بۆ نمونە (بلێن ببورن هاوارم بەسەرما كردوی و دەزانم هەڵەی تۆ نەبووە، من خۆم لەشوێنیتر توڕە بوم). 

لەگەڵ ئەوەشدا خۆتان كونتروڵ بكەن، هەوڵبدەن ماڵەوە جێی بهێلن و هەناسەیەك هەڵبكێشن تا دۆختان جێگر دەبێت، یان لەژورێكی تەنیا دابنیشێن تا باش دەبن. لەبەر ئەوەی منداڵەكانتان لە هەڵسوكەوتی باش و خراپ تێدەگەن. 


سۆماخالید
Aa