چەند ئامۆژگارییەكی گرنگ بۆ دایكان و باوكان

21/04/2021

د. دیلمان ئازاد حەسەن
وەرگیراوە لە سەرچاوە  باوەرپێكراوەكان.....
-لەبەرچاوی منداڵ پۆشاكی نەگونجاو مەپۆشن.
- منداڵ لەسەروی 3 ساڵەوە هەست بە جیاوازی ڕەگەزی دەكات و ئارەزووی بۆ دروست دەبێت، بۆیە تكایە لەبەرچاویدا پۆشاكێك مەپۆشن كە هەست بزوێن بێت.
-لەكاتی پرسیاری جنسی منداڵ توڕە مەبن.
-كاتێك منداڵەكەت پرسیارێكی جنسی دەكات، لێی توڕە مەبە و مەیكە بە هەرا با لە ترسا قسەكانی قوت نەداتەوە، سەرەتا پرسیارەكە لە خۆی بكەرەوە و بڵێ تۆ چی دەڵێی تا بزانت تا چ ئاستێك زانیاری هەیە و لە چ سەرچاوەیەك زانیاریەكەی پێگەشتووە تا لەو ئاستەدا وەڵامی بدەیتەوە و لەو سەرچاوە خراپەش دوری بخەیتەوە.
-با منداڵ بەتەنها یاری نەكەن
-با منداڵان بەتەنها و دور لە چاوی خۆت یاری نەكەن، بە تایبەت یاری دكتۆر دكتۆرێنە و پشكنین، چونكە لەوانەیە دەست لە ئەندامەكانی یەكتر بدەن و كارەسات دروست بكات، ئەگەر ئەمەشت بینی پێویست بە هاوار و توڕە بوون ناكات بڵێ ئەو یاریە باش نیە ونابێت بیكەن و بیگۆڕن بە یاریەكی تر.
-بەردەوام ئاگاداری مۆبایلەكەی دەستیان بە
- بە هۆی زۆر بەكارهێنانی مۆبایل و ئەنتەرنێتەوە، زۆرجار بە مەبەست بێت یان نا، منداڵ دەچنە نێو ماڵپەڕە سێكسیەكان، بۆیە دەبێت زوو زوو ئاگادار بیت و كۆنترۆڵی مۆبایلەكەیان بكەیت بە بەرنامەی تایبەت تا نەتوانن بچنە ئەو ماڵپەڕانەوە.