مەلایەك وەك بەڵای ماڵ

28/04/2021

عەزیز ڕەئووف
مەلا لەتیفی سەلەفی ژن و مێردێك لێك جیادەكاتەوە.
ژەهری ماڵەكان تەنها شاشەی تەلەفزیۆنەكانی دەسەڵات نین، بەڵكو ئەم جۆرە مەلایەشن كە خۆیان زیاد لە ژنێكیان هەیە و كەچی ژن و مێردی خەڵك لەیەك جودا دەكەنەوە. 
ژنێك مێردەكەی خۆش دەوێ، ماڵی باوكی ژنەكەش ڕازین، هەردوكیان ڕازین بە ژیانی خۆیان، كەچی ئەم مەلایە دەچێتە بەینیان و بە ژنەكە دەڵێ وازی لێبێنە.
كێشەی كۆمەڵگەی ئێمە تەنها دەسەڵات نیە، بەڵكو بوونی ئەمجۆرە لە مەلایەشە كە تەفرەقە دەخەنە نێو خێزانەكانەوە.