گۆڕانەكان.. بۆ دەچنە ناو پارتی؟

7 رۆژ پێش ئێستا

رێباز عومەر
هیچ لایەكی سیاسی، لە دوای راپەڕینەوە، بە ئەندازەی گۆران، لافی گۆرانكاری شۆڕشگێڕانەی نەداوە. سێ ساڵی یەكەمی سەرهەڵدانیان، بە رقێكی سیاسی بێ سنور، لایەنگرانی خۆیان دژی یەكێتی و پارتی پەروەردە دەكرد. كوردستانیان كردە مەیدانی ئاژاوە بازی سیاسی.

كە ئەدەبیاتی ئەو ساڵانەی گۆڕان دەخۆێنیتەوە، وادەزانرێ، لە مێژووی كوردستاندا، بزوتنەوی سیاسی وا دروست نەبووە. لەراستیدا، هیچ بزوتنەوەیەكیش، بە شێوەی گۆڕان، زۆربەی خەڵكی، بەدروشم و بەڵێنەكانی فریونەدا. لە یەكەمین ئەزمونی جەماوەریدا لە ١٧/ ی شوبات، وا دەزانرا، گۆڕان سەراپای كووردستان هەڵدەگێڕێتەوە، بەلام لە راستیدا، نەك شكستیان خوارد، بەڵكو بوونەتە مایەی لەباربردنی بزاڤی بەرهەڵستی راستەقینەش.

هەمیشە، دروستكردنی خەیاڵدانی گەورەی گوڕانكاری لە ناو خەڵكدا، لەكاتی قەیران و كێشەی سیاسیدا ئاسانە. بەڵام بەدی هێنانی ئەو ئامانجانەی لە ناو خەیاڵەكاندا كەڵەكە دەكرێن، لە دوا ئەنجامدا دەبێتە بەڵای سەری ئەو لایەنەی خەیاڵدانە خەیاڵیەكە دروست دەكات. گوڕان، هەر زوو دەركەوت، بەشێكی سەركردەكانیان پاراستن دەرچوون. تەواوی نهێنیەكانی نەوشیروان و گۆرانیان بۆ پاراستن برد. بەشێكیشیان لە ژێرەوە هەر یەكێتی مابوونەوە. ماوەیەكیشە، لە سەركردەكانیان، بێباك بێباك دەچنە ناو پارتی. لای ئێمە، ئەم چونە ناو پارتییە، بۆ گۆڕان ئاساییە. چونكە لە بنەچەدا گۆڕان بەرق و دوور لە گیانی دیموكراسی راستەقینە ئەو خەڵكەیان كۆكردۆتەوە. ئەنجامەكەشی. بێگومان هەڵگەڕانەوە دەبێ لە خودی گۆڕان. بەڵكو دژایەتی گۆڕانیش دەبێ.

با دیقەت بدەین، چەند ئەندامی،جڤاتەكانی گۆڕان چونەتە ناو پاری. چەندیشیان هاتونەتە ناو یەكێتی. بە ئەندازەی ئەوانیش، دانیشتون.
فراكسیۆنەكانی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان و عێراق، ئەوەی بەشێكیان بە گۆڕانی دەكەن، مەگەر قالە شێت بە مەحەلەبی كردبێ!

لە كۆتایشدا دەڵێین: گۆڕان كە لافی دیموكراسی و دادپەروەری زۆر لێدەدا، بۆچی سەركردەكانی دەچنە ناو پارتی؟ وەڵامەكەی روونە.. ئەویش ئەوەیە: لە بنچینەدا گۆڕان لەسەر رق و تۆڵەسەندنەوە دروست بوو. نەك وەكو بزوتنەوەیەكی بابەتی هەڵقوڵاوی ململانێ چینایەتی و خەباتی دیموكراسی. مێژووش هەرماوەیەكی كورت چەواشە دەكرێ