دكتۆر كەریم ئەمجارە نەیپێكا!

4 رۆژ پێش ئێستا

گۆران دوكانی
‏‎دكتۆر كەریم كاتێك وتی: ژن گۆڕینەوە هەیە لە كوردستاندا زۆرینە دژی ئەم قسەیەی وەستانەوە من لەگەڵ قسەكانی هاوڕابوم چونكە پێش 10 ساڵ لەمەوبەر من ئەو بابەتەو بگرە لەوەش خراپترم خوێندبۆوە! بەڵام لەبەرنامەكەدا نەیوت یەك حاڵەتە دواتر لەڕوونكردنەوەكەدا وایگوت! بۆیە ئەوكاتیش كەوتە هەمان هەڵەی ئێستایەوە!
دكتۆر كەریم دەڵێت لەسەدا نەوەد و پێنجی خەڵك نەخۆشی دەرونی هەیە لە كوردستان، ئایا جەنابی دكتۆر كە خۆی و كەسوكارەكەی كوڕی ئەو كۆمەڵگایەن دەكرێت بڵێت لە بنەماڵەكەماندا لە سەد كەس نەوەد و پێنجمان نەخۆشی دەرونیمان هەیە؟!

گرفتەكە لەوەدایە ئەم داتایانەی كە بەڕێژەی ژمارەی دەیخەمڵێنن زۆر كەسی خستۆتە هەڵەوە، بۆ نمونە 30 ساڵە ئیسلامیەكان دەڵێن لە %95ی هەرێمی كوردستان موسوڵمانە، لەم 30 ساڵەدا لای ئیسلامیەكان ڕێژەی موسوڵمان نەزیادی كردوە نەكەم! بۆیە ئەمجارە جەنابی دكتۆریش نەیپێكاو هەمان هەڵەی ئیسلامیەكان و بەشێكی زۆر لە بەناو ڕۆشنبیرو خوێنەوارانی كوردی سەدبارە كردەوە!

لەلایەكیترەوە ڕەنگە بڕوامان بەداتاكەی دكتۆر بكردایە بەلام لەبەر ئەو سوێندەی بەخودا خواردی و لەژێر ناوی ئەو سوێندەیدا هەزاران موسولمان رۆژانە درۆ دەكەن جەنابی دكتۆریش بەهزری خۆی سایكۆلۆژیای تاكی موسوڵمانی خوێندۆتەوە تاكو بڕوای پێ بكەن بۆیە سوێند بەخودا دەخوات، دەی بۆیە منیش ئەو سایكۆلۆژیایەی جەنابی دكتۆرم پێ ڕەفزە و بڕوام بەو داتایە نیە و دڵنیاشم لەوەی نەك هەر دوورە لەڕاستیەوە بەڵكو قسەی گیرفانی خۆیەتی فڕێی یاوە! بڕواناكەم كەس هێندەی من دژی بێ ئیرادەیی و گەمژەیی و كۆیلەیی بەشێكی زۆر لەو خەڵكەی كوردستان بێت بەلام هەرگیز ڕێگە بەخۆم نادەم بێ هیچ داتا و فاكتێك بڵێم لە %95ی كۆمەڵگای كوردی نەخۆشی دەرونی هەیە!

دواجار جەنابی دكتۆریش كوڕی ئەو كۆمەڵگایەیە بۆیە لێی ناگرم ئاسایە بەلامەوە ئەویش سبەی وەك عەبدول لەتیفی سەلەفی بڵێ لێم تێكچوە وامزانی ڕادیۆیە! 
شتێكیتری ئەم دكتۆرە ئەوەیە ماوەیەكە هێندەی دەیبینی وەك مەلایەك قسە دەكات نیوهێندە وەك پسپۆڕە پەروەردەییەكەی خۆی قسەناكات! (خۆزگە وانەبوایە) ئاخر بڵێ دكتۆر كەی ئیشی تۆیە تەداخول لەژیانی خەڵكانێك بكەیت كەمەشروب ئەخۆنەوە و مەشروب خۆر بەخراپ ناوبەریت؟! ئاخر ئەگەر جەنابی دكتۆر تەنها یەك سەفەری ئەوروپا یان ئەمریكای بكردایە تێدەگەیشت لەوەی مەشروب خواردنەوە ئەو كابوسە نیە كە ئەو لێی تێگەیشتوە، ئێستا لەزۆربەی باڕو ڕیستوڕانەكان ئەلكهول وەك هەر خواردنەوەیەكی ئاسایی لێهاتوە، ئەگەر بەكەمترین داتاش باسی بكەم (لانیكەم) لە %50ی خەڵكی جیهان ماددە كهولیەكان دەخۆنەوە.

لەكۆتایدا حورمەتم بۆ كارە جوانەكانی دكتۆر كەریم، بەهیوای سەركەوتن بۆ بەڕێزیان....