دیگۆ مارادۆنا چۆن مردووە؟

4 مانگ پێش ئێستا

زەردەشت عوسمان
 ڕاپۆرتی كۆمەڵێك پزیشكی شارەزا، لەسەر گیان لەدەستدانی ئەفسانەی تۆپی پێی جیهان كۆتایی هات. لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، مارادۆنا بە باشی چاودێری نەكراوە، لەیەلان ئەو تیمەی بۆ چاودێری چارەسەری مارادۆنا دانراون، كەمتەرخەمی كراوە، چارەسەری گونجاویان بۆ نەكردوە. 
ڕاپۆرتەكە ٧٠ پەڕەیە، لەسەر دوایی دادگا ئامادەكراوە، سەبارەت بە كاتژمێرەكانی كۆتایی ژیانی ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە، لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە مارادۆنا بەلایەنی كەمەوە ١٢ سەعات پێش گیانلەدەستدانی، دۆخی زۆر خراپ بووە، ئازاری زۆر چەشتووە.
دواكاری گشتی دەستی كردوە بە لێكۆڵینەوە، سەبارەت بە كەیسی مارادۆنا، كە دەبێت بزان تا چەند باری تەندروستی ئەم ئەفسانە كەمتەرخەمی تیاكراوە؟  ئایا ڕێژەی كەمتەرخەمیەكە چەندە؟ 
سەرەتا هەردووكچەكەی مارادونا ( جانینا و جان ) لە دادگا سكاڵایان تۆماكرد، لەسەر ئەو پزیشكەی بەرپرس بوو، لە خراپ بوونی دۆخی تەندروستی باوكیان. 
لەمانگی ئازاری ئەمساڵەوە ٢٠ شارەزا و پسپۆڕ خەریكی لێكۆڵینەوەن، بۆ دیاریكردنی كەمتەرخەمی كردن، لە چاودێری پزیشكی بۆ مارادۆنا. 
ئێستا ڕاپۆرتی كۆتایی، كە توێكاری كراوە بۆ لاشەی مارادۆنا لەلایەن پزیشكی پسپۆڕ، تیایدا هاتووە، مارادۆنا ئەگەر بگوازرایەتەوە بۆ نەخۆشخانە، چاودێرییەكی باشتر بكرایە، چانسی ئەوەی هەبووە، بە شێوەیەی باشتر لە ژیان بەردەوام بووایە. هەر لەو ڕاپۆرتە هاتووە، بە حسابكردنی خراپی دۆخی جێگاكەیی، لایەنی دەروونی، بە گشتی خراپی دۆخی، دەبوو لە دەزگایەكی باشتر چاودێری تەندروستی مارادۆنا بكرایە. 
لە لایەن دادگاوە لێكۆڵێنەوە دەكرێت لە ٧ كەس، لەوانە، دوو پزیشكی دەروونی، دوو پەرستار، پزیشكێك، كە سەرپەشتیاری گشتی بووە، ئەمانە بەرپرس بوون لە چاودێری كردنی تەندروستی، مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و دونیا. 
بە پێی یاسا لە ووڵاتی ئەرجەنتین كەمتەرخەمی یان كوشتنی بێ مەبەست، سزاكەی لە نێوان ٥ تا ١٥ ساڵ زیندانی كردنە.