ئەو سێ شتە لەگەڵ مناڵەكەت مەكە!!

4 رۆژ پێش ئێستا

س: ئافەرین
-سێ شت لەلای منداڵەكەت ناشیرینت دەكات
كاتێك لێی دەدەیت و ئازاری پێ دەگات.
كاتێك قسەی خۆشت بۆ دەكات و گوێی بۆ ناگری.
كاتێك بە منداڵی تر بەراوردی دەكەیت.

-سێ شت خووی منداڵ خراپ دەكات
كاتێ یاری زۆری بۆ دەكڕیت.
كاتێك زۆر بەڵێی بۆ دەكەیت.
كاتێك فێری ئارامگرتنی ناكەیت.

-سێ شت منداڵ پڕ دەكات
كاتێك قسەی ناشیرینی پێ دەڵێیت وەك خوێری، گەمژە ...
كاتێك پرسیار دەكات و لێی توڕە دەبیت.
كاتێك مافی هەڵبژاردنی نادەیتێ.

-سێ شت دڵی منداڵ دەشكێنێت.
كاتێك خوشك و برای تازەی دەبێت و گرنگی بەو نادەیت.
كاتێك جوڵەجوڵ دەكات و پێی دەڵێی شێتت كردم.
كاتێك لە هاوسەر دڵگرانیت و پێی دەڵێی تۆش وەك باوكتی.