هەڵبژاردن و هاوپەیمانی یەكێتی – گۆڕان

1 مانگ پێش ئێستا

مەلا بەختیار
سیستەمی لیستگەرایی هەڵبژاردنی ئەمجارە، هاوسەنگیەك لە نیوان توانای كاندید و كاریگەری حیزبەكان لە مەحەك دەدات.
زۆرن ئەوانەی پێیان وایە، زۆربەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پێشوی لیستی كراوە، دەنگی خۆیان بووە. ئەمجارەیان بۆیان دەردەكەوێ‌، لافەكانیان چەند بڕ دەكات !
حیزبەكانیش، بۆیە سوربون لەسەر سیستەمی لیستگەرایی بازنەیی،  هۆكارەكەی بەدی نەهێنانی دروشمەكان و دۆخی نالەباری دەسەڵاتەكان و متمانەی لاوازی جەماوەرە بە پرۆسەی هەڵبژاردن و لایەنەكان، لەبەر گەندەڵی و نادادپەروەری.
لە كوردستاندا، تاكە هاوپەیمانی، یەكێتی و گۆڕان رایانگەیاند. بێگومان، ئەمە لەبەر ئەوە نییە هەردوولا بەهێزن. بەڵكو لەبەر مەترسی سەرەنجامی هەڵبژاردنە. دوای ئەم هەڵبژاردنە، رێگەی تەندروستی هەردوولا.. یەكگرتنیانە.. هاوپەیمانی ناچاری..گولاجە عیلاج نییە !