ڕێكەوتنی یەكێتی و هێزەكانی تر، لە سوودی كام لایەنە؟!

2 رۆژ پێش ئێستا

هونەر حاجی جاسم
دەستپێك: لە چارێگە سەدەی ڕابردوو تاكو ئەم ساتەوەختەش چەندین ڕێكەوتنی سیاسی بۆ هەلبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجام دراوە. هەر ڕێكەوتنێكیش بە ئاڕاستەی دروستبوونی هاوپەیمانی بۆ هەلبژاردنەكان سوود و زیانی بۆ هێزە سیاسیەكان هەبووە، بەجۆرێك هەندێك هێز هەبوون، لە ڕێگای تەكتیك و ستراتیژەكانی هەلبژاردن نەتیجەی دەنگدانیان بە سودی خۆیان كۆتایی پێ هێناوە. 
لەگەل هاتنە پێشەوەی كاتی  هەلبژاردنی پێش وەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە بڕیارە لە 10 ئۆكتۆبەری ئەم سالە ئەنجام بدرێت. كۆمەلێك هاوپەیمانی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم گرێدراون. یەكێك لە هاوپەیمانەكان كە لە هەرێم زۆرترین قسەی لەسەر دەكرێت، هاوپەیمانی یەكێتی نیشتمانیە لەگەل هەر یەك لە بزوتنەوەی گۆڕان، كۆمەلی دادگەری و یەكگرتوی ئیسلامی بە سەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی. 
چوارچێوەی ڕێكەوتنی جوگرافیەی هەلبژاردنی هاوپەیمانییەكە، بریتیە لە بازنەكانی هەلبژاردن. لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێم و بازنەكانی تری هەلبژاردن، لە پارێزگانی تری وەك كەركوك و موصل.

 دروستبوونی ئەم هاوپەیمانیە بەناوی هاوپەیمانی كوردستانی، گەڕێكی دیكەی ململانێی سیاسی بەدوای خۆی دێنێت، بە تایبەتیش لەنێوان پارتی و یەكێتیدا. 
ئەم ڕێكەوتنە كۆمەلێك پرسیاری بەدوای خۆی هێناوە، كە ئایە ئەم ڕێكەوتنە بە سودی كام لایەن و حیزبی سیاسیە؟.
 ئایە یەكێتی لە چیدا سود دەبینێت؟، لە چیدا زیان دەبینێت؟. ئایە بزوتنەوەی گۆڕان، كۆمەلی دادگەری و یەكگرتوی ئیسلامی لەچیدا سود دەبینن، لەم هاوپەیمانیە؟. وە هەروەها لە كوێدا ئەم دروستكردنی ئەم هاوپەیمانیە بە زیانی ئەوان دەبێت؟. 
لەم نوسینەدا هەول ئەدەم وەلامی ئەم پرسیارانە لەسەر ئاستێكی بابەتی و واقیعی و بێ لایەن وەلام بدەمەوە؟.

یەكەم. سودەكانی یەكێتی: یەكێك لە سودە گرینگ و دیارەكانی ئەم ڕێكەوتنە بۆ یەكێتی كۆتایی پێهنانی بەشێكی زۆری دەنگە ناڕازیەكانی سنوری جوگرافی زۆنی سەوزە. وە یەكێكی تر لە سودەكانی یەكێتی كۆكردنەوەی هێزەكانە لە دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە سەرۆكایەتیكردنی كردنی لاهوری شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی، ئەمەش بە قازانجی هەرە گەورەی ئەم هێزەیە لەڕووی سیاسیەوە. 
هەروەها یەكلاكردنەوەی هەنگاوی یەكەمی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمارە بۆ یەكێتی و خودی بەرهەم صالح، وە دەشتوانین بلێین كڕۆكی ستراتیژی ئەم ڕێكەوتنە بەرمەبنای یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمارە بۆ دوای هەلبژاردن دروستكراوە.
سودێكی تری ئەم ڕێكەوتنە بۆ یەكێتی دەستێوەردان و دەستنیشانكردنی كاندیدەكانی هێزەكانی تریشە، بەجۆرێك یەكێتی توانای ئەوەی هەیە كە حەز لەكام كاندید بێت، ئەوە دەردەچێنێت.

دوەم. زیانەكانی یەكێتی: چوارچێوەی ستراكچەری ئەم هاوپەیمانیە لەپال سودەكانی بۆ ئەم هێزە بێ زیانی سیاسی و جەماوەریش نیە. بەجۆرێك لە نوێترین ناڕەزایی مالی كۆسرەت ڕەسولە. چونكە لە نامەیێكدا شالاو كۆسرەت ڕەسول بۆ ڕێباز بێركۆتی، گلەی ئەوە دەكات كە سەركردایەتی هەولێر ئاگاداری ڕێكەوتنەكە نەبوینە، وە ئەمەشیان بەكارێكی تاك لایەنەی هاوسەرۆكانی یەكێتی ناوزەند كردووە. هەروەها كۆمەلێك كاندید كشاوە لە هەڵبژاردن ناڕازەیان دەربڕیەوە بەرامبەر كاندید نەكردنیان و كشاندنەوەیان بۆ هەندێك لە كاندیدانی هاوپەیمانیەتەكە. 
زیانێكی تری یەكێتی ئەوەیە دەبێت دوای ئەنجامی هەڵبژاردن و تەشكیلی حكومەت و سەرۆكایەتی كۆمار. دەبێت كۆمەلێك پۆستی ئیداری و ڕاوێژكاری و سیاسی بەم هێزانە بدات، جا ئەگەر لەبەشی خۆشی بدات، ئەمەش بەلای بەشێك، لە سەركردایەتی ئەم هێزە زیانە نەك سود بۆ یەكێتی.

سێیەم. سودی بزوتنەوەی گۆڕان، كۆمەلی دادگەری و یەكگرتوی ئیسلامی چیە؟: یەكێك ڵە سودە دیارەكانی ئەم هێزانە، كە وەكو ستراتیژی كاركردنیشان بوو بریتیە لە بەدەستهێنای چەند كورسیێكی پەرلەمانی، لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان. وە دروستبوونی ئەم هاوپەیمانیە دوریان دەكاتەوە لە شكەستی نەهێنانی كورسی بەتایبەتیش لە پێنج بازنەكەی سنوری پارێزگای سلێمانی، ئەمەش سودێكی گەورەیە، چونكە ئەگەر ئەم ڕێكەوتنەیان نەكردبا ئەوە هەر زۆر ئەستەم بوو. یەك دانە كورسیش بێنن، بۆیە بەشێوەیێكی گشتی لە سودی هەر سێ حیزبە بۆ زەمانەتكردنی چەند كورسیێكیان. 
سودێكی تری ئەم ڕێكەوتنە بۆ ئەم سێ هێزە بەدەستهێنانی چەند پۆستێكی حكومیە لە بەغدا.

چوارەم. زیانیەكانی بەرامبەر یەكێتی:  بەدەستهێنانی كورسی بۆ ئەم هێزانە تەنیا سود و قازانجی نیە، بەلكو زیانی گەورەشی بۆ ئەم هێزانە هەیە. بەتایبەتیش بزوتنەوەی گۆڕان، چونكە ئەم هێزە چیتر ناتوانێت بلێت من جیاوازم لە پڕۆژەی سیاسی و هەنگاوە سیاسیەكانیشی دژی یەكێتی بهاوێژێت، تەنانەت لە ڕاگەیاندنیش ناتوانێت وەها هەنگاوێك بنێت.
بە مانایێكی تر ئەم هێزە بە تەواوی ئەكەوێتە باوەشی یەكێتی لەڕووی سیاسیەوە.

دەرەنجام:
دروستكردنی ئەم هاوپەیمانیە زۆرترین سودی بۆ یەكێتیە، بەجۆرێك كە سودەكانی زۆرن لەچاو زیانەكان. یەكێتی نیشتمانی توانی بەجۆرێك لە جۆرەكان هەموو هێزەكان لەچوارچێوەی یەك هاوپەیمانی كۆ بكاتەوە بە سودی خۆی.
یەكێتی هەنگاوی یەكەم پۆستی سەرۆك كۆماری لەناوەخۆی هەرێم تا ڕادەیێكی زۆر بە سود و قازانجی خۆی یەكلاكردۆتەوە.  هەروەها ئەنجامی ئەم ڕێكەوتنە دەبێتە سەدا نۆهەدی كۆتایی بەرەی ناڕازی لە سنوری زۆنی سەوز. 
چیتر هێزەكانی دەرەوەی یەكێتی و پارتی توانای مانۆڕی سیاسیان نابێت. هێزەكانی هاوپەیمانی ئەمجارەی لەگەل یەكێتی لە شكەستی هەلبژاردن ڕزگاریان بوو.